به‌وێنه‌: راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی‌ لە هەرێمی کوردستان




میترۆ

ئەمرۆ یەک شەممە لە مەراسمێکدا سەنتەری‌ میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان ئاماری پێشێلکارییەکانی‌ ساڵی‌ 2021ی‌ بەرامبەر رۆژنامەنوسان و میدیاکاران و دەزگاکانی‌ راگەیاندن بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو ئامارە لەو ساڵەدا 353 حاڵەتی‌ پێشێلکاری بەرامبەر 260 رۆژنامەنوس و میدیاکارو دەزگای راگەیاندن روویداوە.

هەر لەو ساڵەدا 25 حاڵەتی دەستبەسەرکردنی‌ رۆژنامەنوس و میدیاکار بەبێ بریاری دادوەر روویداوەو 13 حاڵەتی‌ هەڕەشەکردن و 7 حاڵەتی‌ دەستگرتن بەسەر کەلو پەلی رۆژنامەوانی و دوو حاڵەتی‌ هەڵکوتانە سەر دەزگای راگەیاندن و یەک کەیسی‌ تەقەکردن هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەکەی‌ سەنتەری‌ میترۆ لەماوەی‌ 10 ساڵی‌ رابردوودا دوو هەزارو 600 پیشێلکاری جۆراو جۆر بەرامبەر رۆژنامەنوس و میدیاکار و دەزگکانی‌ راگەیاندن بووە، کە لەناویاندا سێ رۆژنامەنوس تیرۆر کراون و  7 رۆژنامەنوسیش لەشەڕی دژی داعش شەهید بوون.

هەر لە راپۆرتەکەی‌ سەنتەری‌ میترۆ ئاماژە بە هەراسانکردنی‌ رۆژنامەنوس و میدیاکاری‌ مێینە کراوە کە لەلایەن هاوکارەکانیان و هاوپیشەکانیانەوە ئەو هەراسانکردنانە روویانداوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە چەندین حاڵەتی‌ هەراسانکردنی‌ ئەلیکترۆنی‌ بەرامبەر رۆژنامەنوسان و میدیاکاران لەناو و دەرەوەی‌ دەزگاکانی‌ راگەیاندن رویانداوە.


PM:05:49:16/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 3884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌