ماری پاریت، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەوروپا -ھەولێر
نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆماری عیراق، لەشاری ھەولێر پێشوازی لە نوێنەری سەنتەری میترۆ کرد،
ئاڤان جاف، نوێنەری سەنتەری میترۆ لە ھەولێر راپۆرتی ساڵانەی رادەستی ماری پاریت کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەوروپا لە ھەولێر، دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە ستافی میترۆ کرد لە بەرامبەر ھەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی ژینگەی کاری رۆژنامەنووسی و رەوشی ئازادی رادەربڕین.
ئەوەشی خستەڕوو داتاو ئامارەکانی نێو راپۆرتەکە نیگەرانی کردووین.
وتیشی: بەردەوام دەبین لە ھەماھەنگی و گفتووگۆکردنمان لەگەڵ سەنتەری میترۆ بەمەستی گەشەپێدانی ژینگەی ئارام بۆ کاری رۆژنامەنووسی .