میترۆ
لە چوارچێوەی پرۆژەی دەنگەكانمان سەنتەری METRO و رێكخراوی ئەنتەرنیوز Internews بەپاڵپشتی دارایی رێكخراوی Sida راهێنانی رۆژنامەوانی بۆ خوێندكارانی بەشی میدیا زانكۆ‌و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی شوباتی 2021، خوله‌كه له شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
راهێنانەكه ماوەی چوار رۆژە به‌رده‌وام ده‌بێت له 11 مانگ بۆ 14ی شوباتی 2022.
خوله‌كه تایبەته بە بواری رۆژنامەوانی مۆبایل و بەرهەمهێنانی ناوەرۆكی دیجیتاڵی.
لە ماوەی خولەكەدا بەشداربووان فێردەكرێن بە شێوەیەكی پراكتیكی بابەتی دیجیتاڵی بەرهەمبهێنن. بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای كچان و ژنانی رۆژنامەنوس لەم بوارەدا.
له‌م خوله‌دا 23 كه‌س له كچان و ژنانی خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شدارن كه بریتیه‌له (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه،كۆیه، قه‌ره‌داغ، بازیان،شار باژێر،ڕانیه، گه‌رمیان).