دیاری محمد: بەردەوام دەبین لە بەهێزكردنی توانای میدیاكاران




میترۆ
بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند لە گەڵ هاوبەشەكانیان لە رێكخراوە نێودەڵەتییەكاندا بەردەوام دەبن بۆ بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسان و هیوای خواست بەشداربوانی خولی خوێندكارانی بەشی میدیا لە زانكۆ پەیمانگاكان ئەزمونیان دەوڵەمەند بوبێت و بەسوود بگەرێتەوە بۆ خزمەتی راستی.

قسەكانی دیاری محمد لە دوا رۆژی خولی راهێنانی رۆژنامەوانی بۆ خوێندكارانی بەشی میدیا زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بوو كە سەنتەری میترۆ رێكیخستبوو.

دیاری محمد ووتی "میترۆ لەگەڵ هاوبەشەكانیدا لە رێكخراوە نێودەڵەتییەكاندا بەردەوام دەبێت لەبەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسان و هیوادارم  بەشداربوانی خولی خوێندكارانی بەشی میدیا لە زانكۆ پەیمانگاكان ئەزمونیان دەوڵەمەند بوبێت و بەسوود بگەرێتەوە بۆ خزمەتی راستی" جەختیكردەوە " ئەوەی فێریبوون پراكتیكی بكەن و بیگوازنەوە بۆ هاورێكانتان
"
هەروەها بە گەرمی دەستخۆشی لە راهێنەری خولەكە مامۆستا فەرمان عبدالرحمن كرد كە بە بەوچەری دڵسۆزی و ئاستی بەرزەوە وانەكانی پێشكەش كرد

پرۆژەكە لە چوارچێوەی پرۆژەی دەنگەكانمان سەنتەری METRO و رێكخراوی ئەنتەرنیوز Internews بەپاڵپشتی دارایی رێكخراوی Sida راهێنانی رۆژنامەوانی بۆ خوێندكارانی بەشی میدیا زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بەرێوەدەچێت
 
راهێنانەكە ماوەی چوار رۆژە بەردەوام بوو لە 11 مانگ بۆ 14ی شوباتی 2022. 
خولەكە تایبەتە بە بواری رۆژنامەوانی مۆبایل و بەرهەمهێنانی ناوەرۆكی دیجیتاڵی. 

لە ماوەی خولەكەدا بەشداربووان فێردەكرێن بە شێوەیەكی پراكتیكی  بابەتی دیجیتاڵی بەرهەمبهێنن. بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای كچان و ژنانی رۆژنامەنوس لەم بوارەدا.

لەم خولەدا 23 كەس لە كچان و ژنانی‌ خوێندكاری‌ زانكۆ و پەیمانگاكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان تێیدا بەشدارن كە بریتیەلە (هەولێر، دهۆك، سلێمانی‌، هەڵەبجە،كۆیە، قەرەداغ، بازیان،شار باژێر،ڕانیە، گەرمیان).


PM:07:19:14/02/2022




ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌