نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی میترۆ دەكات




میترۆ، سلێمانی: لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەنتەری میترۆ كراوە، نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێزانین و دەستخۆشییان هەیە بۆ راگەیاندنی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەریی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، هەروەها داكۆكیكردنی میترۆ لە مافی ئازادی میدیایی و بەرگری لەمافە یاساییەكانی رۆژنامەنوسان"
 ئەمرۆ وەفدێكی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مافناس ساڵح سەعید مستەفا بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەوەكالەت و ستافی نوسینگە شیلان محمد، شاهۆ موعتەسەم سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد و سوپاسنامەیەكیان رادەستی میترۆ كرد.

 بەرێوەبەری نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەكرد كە سەردانەكەیان لە چوارچێوەی كاری نوسینگەكەیە بۆ هەمئاهەنگی زیاتر لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ووتی " راپۆتەكەی سەنتەری میترۆمان بەدەست گەیشتوە بۆ ئەم مەبەستەیش بە نوسراوێك سوپاسمان كردوون بۆ ئەو هەوڵەی دەیدەن بۆ بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری و چاودێری جێبەجێكردنی یاسا"
رێكخەری سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی وەفدەكەی كردو تیشكی خستە سەر سروشتی كارو چالاكییەكانی سەنتەری میترۆ.

باسی لەوەشكرد كە كاری میترۆو فشارەكانی بەو ئامانجەیە كە بەرپرسانی خاوەن بڕیار درك بەو راستییە حاشاهەڵنەگرە بكەن،پێشكەوتن یان پاشەكشەی دیموكراسیەت لە هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە ئاستی پێشكەوتن و پاشەكشەی ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین و ئازادی گەیشتن بە سەرچاوەكانی هەواڵ و بڵاوكردنەوە و ئازادی ئەنتەرنێت بۆ ئەم پرسە گرنگانە و داكۆكیكردن لێیان پێویستمان بە كاركردنە پێكەوە رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان كۆمەڵی مەدەنی و دەزگاكانی چاودێری.

لە نوسراوەكەی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە" پێزانین و دەستخۆشیمان هەیە بۆ راگەیاندنی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەریی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، هەروەها داكۆكیكردنتان لە مافی ئازادی میدیایی و بەرگری لەمافە یاساییەكانی رۆژنامەنوسان"
رێكخەری سەنتەری میترۆ سوپاسی مافناس ساڵح سەعید مستەفا بەرێوەبەری نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەو پێزانین و دەربڕینە بەرامبەر كارو چالاكییەكانی میترۆ.

سەنتەری میترۆ  یازە راپۆرتی ساڵانەی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەر بڵاوكردۆتەوە بە بێ ئەوەی ئامارەكانی ئ2021  هەژمار بكرێت:  لە دە راپۆرتی  ساڵانەیدا  2011 بۆ 2020 ... 2632 پێشێلكاری بەرامبەر بە 2165 رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندن، تۆمار كراوە كە سێ لە كەیسەكانی ئەو ماوەیە كەیسی تیرۆرن، تیرۆركردنی (كاوە گەرمیانی، ودات حسێن، ئەركان شەریف).


AM:11:45:17/02/2022




ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌