خولی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ مۆبایل ده‌ستیپێكرد



میترۆ
لە چوارچێوەی پرۆژەی دەنگەكانمان  سەنتەری METRO و رێكخراوی ئەنتەرنیوز Internews  بەپاڵپشتی دارایی رێكخراوی Sida  راهێنانی رۆژنامەوانی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ خانمه‌ ڕۆژنامه‌وانه‌كانی‌ خواروی‌ عێراق راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 25ی‌ شوباتی‌ 2022، خوله‌كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد. 

راهێنانەكه‌ ماوەی چوار رۆژە به‌رده‌وام ده‌بێت و تایبەته‌ بە بواری رۆژنامەوانی مۆبایل و بەرهەمهێنانی ناوەرۆكی دیجیتاڵی. 
لە ماوەی خولەكەدا بەشداربووان فێردەكرێن بە شێوەیەكی پراكتیكی  بابەتی دیجیتاڵی بەرهەمبهێنن، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی توانای كچان و ژنانی رۆژنامەنوس لەم بوارەدا.

له‌م خوله‌دا 24 كچ و ژنانی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ له‌ كه‌ناڵه‌ جیاوازه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و خواروی‌ عێراق تێیدا به‌شدارن. 


PM:12:39:25/02/2022




ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌