میترۆ
دابان محه‌مه‌د ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان و راگه‌یاندكاری پێشووی كەناڵی كه‌ی ئێن ئێن و ڕۆژنامه‌نووس هێمن محمود سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆیانكرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا زانیارییەكانی دەربارەی بارودۆخی ئابوری و سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چاودێریكردنی پرۆسەی گەندەڵی باسی لێوه‌كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه‌كرا كه، هه‌موو ئه‌و زانیارییه گرنگانه‌ی هەندێ پەرلەرلەمانتار ناوبەناو لە میدیاكاندا دەربارەی قەبارەی گەندەڵی بڵاویدەكەوە مەترسیدارن بۆ سەر ئێستا‌و ئایندەی قەوارەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.
دابان محه‌مه‌د له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی له‌وه‌شكرد، كه ئەو چینە نازەی كە ناوی داستان و سونبولەكانی شۆڕ‌شیان كرد بە ناوی كۆمپانیا‌و بزنسەكانیان، گەر سنوریان بۆ دانەنرێت كە كەس زاتناكات بۆیان دابنێ، سەری خۆیان و راپەرین و ئەزمونی حوكمڕانی كوردستان دەخۆن و وتی، به نمونه:
دوكاندارێك كاسبكارێك، زیاتر لە 10رێگەوە باج و سەرانەی لێدەستێن، بەڵام زیاتر لە 700 كۆمپانیای ناوخۆ‌و دەرەوەی بواری نەوت، بە بریار بێت یان فێڵی یاسایی، بە گوندەیی بێت یان بیدەسەڵاتی حكومەت، بە خزمایەتی بێت یان نزیكی لە حزبە دەسەڵاتدارەكان، خۆیان لە باج دەدزنەوە و نایدەن.