میترۆ, به‌غداد
عه‌لی عومه‌ر نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند" چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئه‌توار به‌هجه‌ت و گیان به‌ختكردنی له‌پێناو گه‌یاندنی ڕاستیه‌كان ده‌بێت هه‌موو ڕۆژنامه‌نوسێك له‌عێراق بیزانێت به‌تایبه‌ت خانمان ڕۆژنامه‌نووس, ئه‌مرۆ دڵخۆشین له‌مه‌راسیمێكی له‌م جۆڕه خه‌ڵاتی ئه‌توار ده‌درێت به 15خانمه ڕاگه‌یاندكاری عێراقی وعه‌ره‌بی كه له‌نێویشیان خانمانی ڕۆژنامه‌نووسی كورد هه‌یه".
نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌به‌غدا وتیشی" پیرۆزبایی دامه‌زراندنی كۆڕبه‌ندی خانمانی میدیاكاری عێراقی ده‌كه‌ین كه ئه‌مرۆ له‌یادی یانزه ساڵه‌ی دامه‌زراندنیان ئه‌م خه‌ڵاته‌یان دابه‌شكرد هیوایی به‌رده‌وامی له‌كاره‌كانیان ده‌خوازین له پێناو پاڵپشتی كردن ڕۆژنامه‌نووسان به‌گشتی و خانمانی میدیاكار به‌تایبه‌ت".