میترۆ, به‌غدا
لە شاری بەغدا سێهەم کۆرسی رۆژنامەنوسان ئەنجامدرا لە ژێر ناوی "ناوەڕۆکی رۆژنامەنوسیەک کە پشتگیری فرەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بکات و بەرەنگاری وتاری رق بێت" سێهەم کۆرسی تایبەت بە رۆژنامەنوسانی گەنجی پاریزگاکانی بەسرە، زیقار، نەجەف و کەربەلا ئەنجامدرا.
ئەم کۆرسە بەشێکە لە پرۆژەی "تۆڕبەندی میدیاكارانی گەنج لەبواری پێكەوەژیان و بونیاتنانی ئاشتی" کە ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNDP) بە بودجەی هاوکاری حکومەتی ئەڵمانیا هاوبەش و پشتیوانی ئەم پرۆژەیەیە و لەلایەن هەرسێ رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت-CDO ، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان-METRO و سەنتەری ئازادی و رۆژنامەنوسانی ئوردونی-CDFJ جێبەجێدەکرێت.
عه‌لی عومه‌ر نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند" ڕۆژنامه‌نووسانی گه‌نج سوودێكی زۆریان له‌خووله‌كان بینیوه‌وه له دواتر له‌رێگه‌ی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پێكه‌وه‌ژیان وپاراستنی هه‌مه‌جۆری به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاوده‌كرێته‌وه كاره ڕۆژنامه‌وانیه‌كانیان ده‌خه‌نه خزمه‌تی پێكه‌وه ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی".