پێشوازی لە فۆتۆگرافەری ناسراو ئەحمەدی ناتقی




ئەمرۆ پێشوازیمان كرد لە كە فۆتۆگرافەری ناوداری ئێرانی د. ئەحمەدی ناتقی و سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان كاروان ئەنوەر.

وێنەكەی عومەری خاوەر، كە فۆتۆگرافەری ناوداری ئێرانی د. ئەحمەدی ناتقی چركاندوێتی یەكێكە لە دیارترین ئەو وێنانەی كە باس لە درندەیی شەرو بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو دەكات لەكاتی جەنگی عێراق - ئێران.
ناتقی وێنەی كۆمەڵێک منداڵی هەڵەبجەی پیشانداین كە پاش كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە شوێنی نیشتنەوەی كۆپتەری فریاگوزاری چركاندوێتی، میزەڵانیان بە دەدەستەوەیە.

باسی چیرۆكی وێنەكەی بۆ كردین كە " ئەو منداڵانە دەگریان هەموو تیمی فریاگوزاریان سەرقاڵ كردبوو تا میزەڵانەكانمان فریا خستن و ژیر بوونەوە"
ئەحمەدی ناتقی میوانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانە بۆ مەراسیمی یادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە.

وێنەگرانی جەنگ، ئەوانەی لە بارودۆخێكی ترسناكدا واقعێكمان بۆ دەگوازنەوە كە جەنگەكان لە دوای خۆیاندا جێیدەهێڵن، گوزارشتە لە درندەیی و دڵرەقی ئەو زەمەنە، بەڵام هەندێ جاریش تەرازوی هێز دەگۆڕێت.
وێنەی ئەو كۆمەڵە منداڵەی لە گەرمەی شەڕی ڤێتنام كەوتە بەردەم زوومی كێراكەی (نیك ئۆت) پەیامنێری ئاژانسی ئەسۆشیتدپرێس،  بەرەی لایەنگرانی ئاشتی بەهێز كردو  شەریان راگرت.

 لەناو ئەو منداڵانەدا كیم فوك لە ناوەراستی وێنەكەدا بە برینەكانییەوە  دەردەكەوێت پاشان بوو بە سونبولی ئازاری شەر.

ئەو لە پاش 50 ساڵ لەو رووداوە ووتی " ناتوانین رابردوو بگۆڕین، بەڵام دەتوانین هەموو كار بكەین بۆ داهاتوو کە ئاشتی تیایدا بەرقەرار بێت"
وێنەكەی عومەری خاوەر كە فۆتۆگرافەری ناوداری ئێرانی د. ئەحمەدی ناتقی چركاندوێتی لەو وێنانەن، ئازاربەخش و درندەیی جەنگمان بۆ دەردەخات، كە مناڵەكەی باوەشی دەبینی وەك ئەوەیە لەگەڵیاندا گازی كوشندە هەڵمژی .


AM:11:21:14/03/2022




ئه‌م بابه‌ته 752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌