رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکەن




ئێمه‌ وه‌ك ئەو ڕێكخراو و لایه‌نانەی له‌ خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كیه‌ی ئەم بەیانییەی هەولێری سەر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دەکەین. 

ئەم هێرشە بە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەرهاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەزانین و لە هەمان کاتیشدا پێشێلکردنی سەرەوەری خاکی هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقە بۆیە داوا له‌  حكومه‌تی عێراق و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و كۆمه‌ڵگای نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین هەڵوێستیان هەبێت و هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم جۆرە هێرشانە.

دەبیت هەموان ئەوەمان لەبیر بێت کە له‌ كاتی جه‌نگ و ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا به‌رده‌وام خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌ و شوێنە مه‌ده‌نیەکان ده‌بنه‌ ئامانج و قوربانی،  ئەمەش  دژ بە ڕێكه‌وتننامه‌کانی جنێفی تایبەت بە پاراستنی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نیە بۆیە ئێمەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان داواکارین کە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵوێزخانەکانی وڵاتانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بەشداریان هەبێت لە پاراستنی سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عیراق.

بیانوە ناڕاستەکانی پشتی ئەم هێرشە یەک لە دوا یەکانە هەرچی بن، نابنە پاساو بۆ هێرشی چەکداری بۆیە بکەرەکانیان لەلای ئێمە شەرمەزارن. 

خوای گەورە خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت

ناوی رێکخراوەکان 

1. رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت - CDO
2. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان - METRO
3. رێکخراوی بەندی ١٩ 
4. رێکخراوی‌ کوردستان بۆ چاودێری‌ مافەکانی‌ مرۆڤ- KOHRW
5. رێکخراوی شار بۆ گەشەپیدانی مرۆیی
6. رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان – PDO
7. رێکخراوی پەرەپێدانی دیموکراسی مافی مرۆڤ – DHRD
8. ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆگەشەپێدانی تواناکانSODP
9. رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)
10. پلاتفۆرمی نا بۆ توندوتیژی و کوشتن PNVK
11. رێکخراوی خانزاد 
12. رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی 
13. رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ DABIN   
14. رێکخراوی سابات 
15. رێكخراوی ستیب بو دیموكراسی وهەڵبژاردن  
16. توڕی chav بو جافدیری دیموكراسی ومافی مروف
17. یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان – لقی هەولێر




AM:11:33:14/03/2022




ئه‌م بابه‌ته 1280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌