گەندلكاران دەیانەوێت زانیارییەكان لە تاریكیدابن




18ی ئازار،  2022: سەنتەری میترۆ سەركۆنەی ئەو هێرشە ئەلكترۆنییە دەكات كە كرایە سەر لاپەڕەی فەرمی دامەزراوەی میدیای دیپلۆماتیك، كە ئامانج لێی مانەوەی زانیارییەكانی تایبەت بە گەندەڵییە لە تاریكیدا و شاردنەوەیان لە رای گشتی.

دامەزراوەی میدیای دیپلۆماتیك رایگەیاند "هێرشێكی ئەلكترۆنی گەورە و مەترسیدار كراوەتە سەر لاپەڕەی فەرمی دیپلۆماتیك مەگەزین لە فەیسبوك و چەندین پۆستی نەشیاوی تێدا بڵاوكراوەتەوە  بە ئامانجی سوتاندن و سڕینەەی لاپەڕەكە،جگە لەوەش هەموو پۆستەكان لە وێنە و گرافیك و تێكست و ڤیدیۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ سڕاونەتەوە"
ئەمە یەكە جار نییە  لە رێگەی هێرشی ئەلیكترۆنی پێگە و لاپەڕەی میدیاكانی سەر تۆری ئەنتەرنێت یان تیفییەكان، بكرێنە ئامانج، بەردەوامیش تەوقیتی هێرشەكان هاكات بوون لەگەڵ بڵاوكراوەی ناوەرۆكێكی كاریگەری تایبەت بەگەندەڵی.

دبلۆماتیك مەگەزین، وەك دەزگایەكی میدیای جیاواز رۆڵی هەبووە لە بڵاوكردنەوەی زانیاری لە رێگەی راپۆرتی بنكوڵكاری دەربارەی رووداوەكانی هەرێمی كوردستان ، بەشێكی زۆری راپۆرتەكانی ئاشكرا كردنی گەندەڵییە لە كاروباری حكومەت و پارتی سیاسی و بەرپرسانی دەستڕۆشتوی هەرێم. 

سەنتەری میترۆ سەركۆنەی ئەو هێرشە ئەلكترۆنییە دەكات كە كرایە سەر لاپەڕەی فەرمی دامەزراوەی میدیای دیپلۆماتیك، كە ئامانج لێی مانەوەی زانیارییەكانی تایبەت بە گەندەڵییە لە تاریكیدا و شاردنەوەیان لە رای گشتی.
پێشكەوتنی هۆیەكانی تەكنەلۆژیای زانیاری كەشێكی خوڵقاندوە چیتر هاوڵاتی دیلی زانیاریی فەرمی نەبێت، بۆیە سیستمی سیاسی نادیموكرات و چەوسێنەر، هێرشی ئەلیكترۆنی وەك چەكێك بۆ هێرشكردنە سەر میدیای ئازاد بەكاردەهێنن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم چەكە پەكبخرێت و بەكاهێنەرانی ریسوا بكرێت، دەبێت میدیاكارانی ئازاد سووربن لە بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكانیان و ئاشكرا كردنی فایلی رەشی گەندەڵكاران، دەبێت دبلۆماتیك مەگەزینیش وا بكات و هەمووان پشتیوانی بین.  

دەربارەی میترۆ:
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR  ی ئەمریكی دامەزاروە، لەو كاتەوە 11 راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو كردۆتەوە. 

لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە  رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)،   Gulf Center for Human Rights، پاڵپشتی كردوە. میترۆ بۆ ساڵی 2021 چوار پرۆژە بە هاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و رێكخراوی  Intenews ، جێبەجێكرد.

metrocenter2009@gmail.com



PM:02:30:19/03/2022




ئه‌م بابه‌ته 1284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌