میترۆ : وێنەگرێكی كەی ئین ئێن رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت




میترۆ، سلێمانی: لەكاتی روماڵی راستەوخۆدا، هێرشكرایە سەر وێنەگری كەناڵی كەی ئێن ئێن، بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

بەیانی ئەمرۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی قەزای ماوەت (55 كم باكوری رۆژهەڵاتی سلێمانی )لەكاتی روماڵكردنی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی یەكێك لەو  سێ گەنجەی ماوەی 12 رۆژە بێسەروشوێنن، هێرشكرایە سەر تیمی كەناڵی كەی ئێن ئێن ( شەهێن وەهاب، محمد بەرزنجی).

محمد بەرزنجی وێنەگری كەناڵی كەی ئێن ئێن لە نەخۆشخانەوە بە سەنتەری میترۆی ووت " نەمزانی بۆ بەو توندییە هێرشكرایە سەرمان و كامێراكەمیان شكاند و ئازاریان پێگەیاندم" جەختیكردەوە" ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەرم وەرگرت ئازار بەر ملو دەستم گەیشتووە"
هەروەها شەهێن وەهاب باسی لەوە كرد پێشتر چەند جارێك لەگەڵ ئەو هاوڵاتییەی هێرشریكردە سەرمان قسەم كردوە لێدوانم لێوەرگرتووە، هیچ هەڵەیەكمان نەبووە تا بەو شێوەیە پەرچەكرداریان هەبێت.

لەم بارەیەوە دیاری محمد بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند روداوەكانی هێرشكردنە سەر رۆژنامەنوسان و دەربازبوونی بكەرانی لە سزا ، ئەوەمان پێدەڵێن، پارێزگاری لە گیان و جەستە و كەرامەت و شكۆی كاری رۆژنامەوان، پێشكەوتنی بەخۆیەوە نەبینیوە ووتی " ئەم یاسا شكێنانە تەنها لە لایەنی رەسمییەوە ئەنجام نەدراون، بەهۆی ئامادەنەبوونی لێپرسینەوە لەو هێرشانە، هاوڵاتیانیش بە شێوەیەكی زەق بەشدارن لە فراونكردنی ئەم دیاردەیە. 

جەختیكردەوە " هێرش بۆ سەر تیمەكەی كەی ئین ئێن ئیدانە دەكەین، داوا دەكەین تیمەكە داوای یاسایی تۆمار بكەن و ئێمەش پشتیوانیان دەبین"



PM:04:59:02/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌