میترۆ
جێنیفەر گەڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران، لە ڕێی ئۆنلاینەوە لە گەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوەو لە کۆتاییدا ئەم لێداونەی خوارەوەی ڕاگەیاند:
"هەروەک سەرۆک بایدن لە نامەکەی ئەم دواییەیدا بۆ نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی پێدا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە توندترین شێوە هێرشی ئێران بە موشەکی بالیستیک بۆسەر هەولێر سەرکۆنە دەکات. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا شان بەشانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەوەستێت وپشتیوانی سەروەری عێراق دەکات، بە سەروەری هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سوپاسگوزارین بۆ بە لەنزیکەوە کارکردنمان بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو، لەوانەش هەماهەنگیمان لەشەڕی دژ بە داعشدا. دۆستایەتی دێرینی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان سەرچاوەی لە بەها دیموکراسیە هاوبەشەکانمانەوە گرتووە، لە ناویشیاندا ئازادی ڕادەربڕین. هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین کاری زیاتر بکات بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژنامەنوسان و ئازادی ڕادەربڕین بۆخەڵک لە هەرێمی کوردساندا و بەردەوام لە پێشەنگدا بمێنێتەوە وەک نمونەیەک بۆ ئازادیە مەدەنیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنیەکانی عێراقدا بە پێشمەرگەشەوە، بۆ کارکردن لە پێناوهەرێمی کوردستانێکی سەلامەت و ئارام و گەشاوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی وەک بەشێک لە عێراقێکی سەقامگیرو گەشاوە دەیبینێت.
لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا موسوڵمانان لەسەرانسەری دنیادا بە ڕۆژوو دەبن و نزا دەکەن هەروەها لەگەڵ هاوڕێ و دراوسێکانیان ئاشتەوایی دەکەن. ئەم مانگە دەرفەتێکە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و ململانێ بەردەوامەکان لە عێراق وناوچەکانی دەوروبەری. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هیوادارە ئەم مانگە پیرۆزەی ڕەمەزان ئارامی و ئاشتی بۆ خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان