سلێمانی‌: له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر په‌یامنێرێكی‌ ئێن ئاڕتی‌
AM:10:16:23/12/2017

میترۆ، سلێمانی‌ 
له‌ شه‌قامی‌ ئۆرزدی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئاسایشی‌ سلێمانیه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر په‌یامنێرێكی‌ ئێن ئاڕتی‌ و میلیی‌ لێده‌هێنرته‌وه‌، په‌یامنێره‌كه‌ی‌ ئێن ئاڕتی ش رایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێك له‌ ئاسایشه‌كان  به‌به‌رچاوی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ زله‌یه‌كی‌ لێدام و جنێوی‌ زۆری‌ پێدام. 


هێرش قادر په‌یامنێری‌ ئێن ئاڕتی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ میترۆی‌ ووت"   رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 21ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانی‌ كه‌سوكارم له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌، به‌مه‌به‌ستی‌ كڕینی‌ پێداویستی‌ خۆمان چوینه‌ ناو بازاڕ".

وتیشی‌: له‌ شه‌قامی‌ ئۆرزدی‌ هێزێكی‌ ئاسایش له‌ پێشدا ژماره‌یان شه‌ش كه‌س ده‌بوو هاتن و پێیان وتم تۆ په‌یامنێری‌ هه‌ولێری‌ چی‌ ده‌كه‌ی‌ لێره‌، پێم وتن بۆ سه‌ردانی‌ كه‌سوكارم هاتووم، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ ئاسایشه‌كانه‌وه‌به‌به‌ر چاوی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ زله‌یه‌كیان لێدام و جنێوی‌ زۆریان پێدام و میلیان لێ‌ هێنامه‌وه‌. 

هێرش قادر ئاماژی‌ به‌وه‌شدا كه‌" ئاسایشه‌كان پێیان وتوم ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، وه‌ نابێت په‌یامنێری‌ ئێن ئاڕتی‌ بێته‌ ناو بازاڕ".