میترۆ، خه‌ندان
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر كیێڤ، تا ئێستا زیاتر له 3000 (سێ هه‌زار) هاوڵاتی له ئۆكرانیا كوژراون.
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ئۆكرانیا له 24ی (شوبات/2)ی 2022ه‌وه تا ئه‌مڕۆ تا ئێستا گه‌یشتوه‌ته 3153 (سێ هه‌زار و سه‌د و په‌نجاو سێ) كه‌س، ته‌نها له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوشدا 254 (دوسه‌د و په‌نجاو چوار) هاوڵاتی كوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه زیانه گیانیه‌كان زۆر زیاتر بن له‌و ژمارانه‌ی له‌باره‌ی كوژراو و برینداره‌كان تۆماركراون، چونكه گه‌یشتن به داتای فه‌رمی به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگه‌وه زۆر قورسه.
باسی له‌وه‌شكردوه، زۆربه‌ی قوربانییه‌كان به هێرشی موشه‌كی و بۆردومانی ئاسمانی كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی كوژرانی ئه‌و هه‌زاران هاوڵاتیه بێتاوانه بخاته ئه‌ستۆی خۆی.
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ڕوسیا به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، له 24ی (شوبات/2)ی 2022ه‌وه له‌ژێرناوی "پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس" بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردوه.
پێشتریش به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئۆكرانیا رایگه‌یاندبو، ته‌رمی زیاتر له 1.200 (هه‌زار و دوسه‌د) هاوڵاتییان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كیێڤی پایته‌خت كردوه، به‌پێی راپۆرتی پزیشكی دادیش به‌شێكیان ئه‌شكه‌نجه‌دراون و هه‌ندێكیشان به فیشه‌ك كوژراون، هه‌روه‌ها ته‌رمی 280 (دوسه‌د و هه‌شتا) هاوڵاتیش تا ئێستا له پەیمانگای پزیشكی دادی نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نا مرۆڤانه جه‌سته‌یان شێوێندراوه.