میترۆ
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت:" ئه‌مه‌وێت قسه‌یه‌ک له‌دڵه‌وه به‌ژنکوژه‌کان بڵێم، به‌ڵێن بێت تا ئه‌و کاته‌ی له‌م پۆسته‌مدا بم و له‌هه‌ر شوێنێک قسه‌م بڕوات، ناهێڵم ئارام بخه‌ون، وه‌ک داعشێک مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم دوای ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباری کوشتنی خێزانه‌که‌ی چه‌مچه‌ماڵ و که‌سوکاری ژنه‌که‌ی، په‌یامێکی دیکه‌ی بڵاوکرده‌وه‌و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که "چۆن ئێوه بێ ره‌حمن به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی ده‌یانکوژن، ئاوها بێ ره‌حم ئه‌بین به‌رامبه‌رتان، ... ئه‌وه‌ی ژن ئه‌کوژێت نه شایه‌نی ره‌حمه، نه شایه‌نی لێبوردنه".
ده‌قی په‌یامی قوباد تاڵه‌بانی:
ھیچ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا نییه
وا راهاتووین به‌یانیانی جه‌ژن به ته‌له‌فۆنی پیرۆزبایی و سه‌ردانیکردنی یه‌کتر رۆژه‌که‌مان ده‌ستپێبکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌بیستنی هه‌واڵی تاوانێکی دڵته‌زێن چاومان کرده‌وه، سه‌رله‌نوێ پیاوێک لای ئاسایی بوو ژنێک بکوژێت.
سوپاس بۆ خوا و بۆ خه‌مخۆری خه‌ڵکی کوردستان و بۆ راگه‌یاندنه‌کان که ویژدانی هه‌موومانیان هه‌ژاند. سوپاس بۆ هێزه ئه‌منییه‌کان که فریاکه‌وتن و پێش ئه‌وه‌ی بکوژه‌که، خۆی بزر بکات، یان بزر بکرێت، ده‌ستگیریان کرد.
به‌س تا که‌ی؟! تا که‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ئه‌بێت گوێبیستی کوشتنی ژنێکی تر بین به ناوی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی؟ یان به ناوی شه‌ره‌فه‌وه؟ ئاخر بۆ خاتری خوا چ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا هه‌یه؟ وه‌ڵا هیچ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا نییه.
ئه‌مه‌وێت قسه‌یه‌ک له‌دڵه‌وه به‌ژنکوژه‌کان بڵێم، به‌ڵێن بێت تا ئه‌و کاته‌ی له‌م پۆسته‌مدا بم و له‌هه‌ر شوێنێک قسه‌م بڕوات، ناهێڵم له‌ده‌ستی یاسا ده‌رباز ببن‌و ده‌بێ سزای خۆتان وه‌رگرن، له‌هه‌ر کوێیه‌ک بن ده‌ستگیرتان ده‌که‌ین. ئه‌م قسه‌یه له من وه‌ربگرن: به‌ڵێن بێت ناهێڵم ئارام بخه‌ون. وه‌ک داعشێک مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین.
چۆن ئێوه بێ ره‌حمن به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی ده‌یانکوژن، ئاوها بێ ره‌حم ئه‌بین به‌رامبه‌رتان، چونکه دڵنیام خه‌ڵکیش له‌گه‌ڵمان ده‌بن و پێیان خۆش ده‌بێت توندترین سزاتان بده‌ین، دڵنیام میدیاکاره‌کانیش پێیان خۆش ده‌بێت بێ ره‌حم بین به‌رامبه‌رتان. چونکه ئه‌وه‌ی ژن ئه‌کوژێت نه شایه‌نی ره‌حمه، نه شایه‌نی لێبوردنه.
ده‌بێت به هه‌موومان بیری ژن کوشتن رووره‌ش و ریسوا بکه‌ین. کات هاتووه بیری ژن کوشتن له ره‌گ و ریشه‌وه له‌کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌ڵته‌کێنین. بۆ ئه‌مه، فشاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و چاو و قه‌ڵه‌مه تیژه‌که‌ی نوسه‌ر و ره‌خنه‌گر و راگه‌یاندنکاره‌کانمان پێویسته. ووته کاریگه‌ره‌کانی مامۆستایانی ئاینیمان پێویسته که به بیرمان بهێننه‌وه ژن کوشتن وه‌ک هه‌مو کوشتنێکی تر حه‌رام کراوه.
به‌و هیوایه‌ی رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان به‌سه‌ر نه‌یه‌ته‌وه.
درود بۆ گیانی پاکی ئه‌و ژنانه‌ی تاکه تاوانیان ژن بوونیان بوو.