لە ساڵێکدا 280 حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوسانی عێراق تۆمارکراون




میترۆ, خەندان

كۆمەڵەی داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری لە عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا (لە 3-5-2021 تا 2-5-2022)،  280 حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوسانی عێراق تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە بەغدا و هەولێر بوە کە لە هەرکامێکیاندا (56) حاڵەتی پێشێلکاری تۆمارکراون.

كۆمەڵەی داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری لە رۆژی جیهانی ئازادیی رۆژنامەوانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە عێراق پێکهاتون لە پەلاماری چەکداریی، هەڕەشەی کوشتن، برینداربون لەکاتی روماڵکردن، سکاڵا تۆمارکردن لەسەریان بەیاسای سەردەمی دیکتاتۆریەت، هەوڵی تیرۆرکردن و  هەڵکوتانەسەریان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو ژمارەیەش (83) پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کە  (56) حاڵەتیان لە پارێزگای هەولێر بون، هەروەها لە کەرکوک  (37) پێشێلکاری تۆمارکراون.

كۆمەڵەی داکۆکیکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری لە عێراق، كۆمەڵەیەكی ناحكومییە و لەلایەن كۆمەڵێك رۆژنامەنوسی عێراقییەوە دامەزراوە، ساڵانە راپۆرتی پێشێلكارییەكان دژ بە رۆژنامەنوسان بڵاودەكاتەوە.



PM:07:04:03/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌