ژمارهیهك مامۆستاو فهرمانبهری زانكۆی سلێمانی داوا دهكهن بە زوویی چارەسەری دۆخی زانکۆکان و کێشەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی بکرێت، ئهگهرنا داوای دهستلهكاركێشانهوهی وهزیری خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی دهكهن.
له پهیامێكدا ژمارهیهك مامۆستاو فهرمانبهرانی زانكۆی پۆله تهكنیكی سلێمانی و ههڵهبجه و گهرمیان دهڵێن: "بۆ دووەم جار پەیامی خۆمان دەگەیهنین بە هەموو لایەک رایدەگەیهنن کە بارودۆخی زانکۆکان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ کراو نیە، ئەمەی دەکرێت سووکایەتیە بە رۆشنبیران و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێنی شەهیدان و ئەنفالکراوان".
دهشڵێن: "بۆیە داوا دەکەین بە زووترین کات وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆک زانکۆ و راگرەکان و ئەنجومەنی وەزارەت و زانکۆکان هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەم بارودۆخە رابگەیەنن لە کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەت و سەرجەم زانکۆکان، بە پەلە داوای ئەنجامدانی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا کە بەرپرسی یەکەمە لەم بارودۆخەی ئەمڕۆ وەک وەزیری بەرپرس، داوا دەکەین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە شاری سلێمانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بکرێت رۆژی پێنجشەممە 12ی ئایاری 2022، کۆبوونەوە بکرێت بە مامۆستایانی نارازی بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان وەستاندنی ئەم سووکایەتیە بە زانکۆکانی سنووری سلێمانی".
هەروەك داوا لە سەرۆکی حزبەکان دەکەن بێنە سەرخەت بۆ چارەسەر کردنی بارودۆخی سیاسی و ئابووری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە کە بوهتە عەیبەیەکی گەورە بۆ شێوازی حوکمڕانی سیاسی و مامەڵە کردن لەگەڵ زۆنی سلێمانی.
دهشڵێن: "ئەگەر نا داوای دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی دەکەین وەک هەڵوێستێک بەرامبەر نادادی لە پێدانی مافەکانی مامۆستایان، فەرمانبەرانی زانکۆکان، ئێمەش بەردەوام دەبین لەسەر بایکۆت و خۆپیشاندان تا مافەکان وەردەگرین و حورمەت بۆ زانکۆ دەگەڕینینەوە".