مامۆستایان و خوێندکاران دەرگای کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانییان داخست



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی دەرگای کەمپی نوێی زانکۆکەیان داخست و رێگەنادەن خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بچنە ناو زانکۆکەوە.


پەیامنێری سلێمانی وێستگەنیوز رایگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە 15ی ئایاری 2022، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی دەرگای کەمپی نوێی زانکۆکەیان داخست و رێگەنادەن خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بچنە ناو زانکۆکەوە.

ئەم خۆپیشاندانەش پاش ئەوە دێت دوێنی بۆ جاری سێیەم مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان ئاراستەی حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد و داوایان کرد بە زووترین کات "ئەم سوکایەتییە" بە رۆشنبیران بوەستێندرێت و داواکاری وەڵامەکانیان بدەنەوە کە لە پێدانی شایستە داراییەکان و داواکاری خوێندکاران خۆی دەبینێتەوە. 

هاوکات، لە زانکۆی راپەرینیش نارەزایی دەستی پێکردووە و هەتا ئێستا بایکۆتی دەوام بەردەوامە سەرەرای ئەوەی مووچەی مانگی 3-یان وەرگرتووە بەڵام دەڵێن، "هەتا بنەبڕ کردنی کێشەکانمان لە دەربرینی ناڕەزایی بەردەوام دەبین."

داواکارییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بریتییە لە:

1. دابەشكردنی مووچە و دەرماڵەی خوێندکاران 30 ڕۆژ جارێك، بە دابەشكردنی مووچەی تەنها مانگی 3 بایكۆت و خۆپیشاندان كۆتایی نایەت بەردەوام ئەبێت.

2. كۆتایی بھێنرێت بەو گەمە سیاسیە ناشرینەی كە ئێستا ئەكرێت بە بژێوی سەرجەم مووچە خۆران

3. دۆزینەوەی میكانیزمێكی باش بۆ یەكخستنەوەی دابەشكردنی مووچە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی ھەرێم .

4. كردنەوەی ھەژمارێكی بانكی بۆ دیاریكردن و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان بەیاسایەكی تایبەت بكرێت بە قەرز بەسەر حوكمەتی ھەرێمەوە بە جۆرێک كاتی گەڕانەوەی تێدا  دیاری بكرێت .
 
5. دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوە وەك ھێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنی دادوەری

- لە بەرامبەر جێ بەجێنەكردنی ئەو خاڵانە بایكۆت و خۆپیشاندان بەردەوام ئەبێت

- ڕێگە نادرێت بە ھیچ كەسێك ئاڕاستەی خۆپیشاندان بگۆڕێت بۆ توندوتیژی و تێكدانی ئازادی ئەوانی تر، ھەروەھا ڕێگە نادرێت ئاراستەكردنی ناڕەزاییەتیەكان بگۆڕدرێت بۆ بەردەم ھیچ بانكێكی حكومی و نوسینگەی ھیچ كەس و لایەنێكی حكومی و ناحكومی.
.


PM:12:59:15/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌