ڕێــزان شێخ دلێر: گـەنجان بەشداریەکی بەرفراوانیان هەیە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی لوبنان




دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی دەرەوەی وڵات بەدوو قۆناغ ئەمڕۆ هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی لوبنان بەشێوەیەکی بــەرچاو دەستی پێکرد بە ئامادەبوونێکی فراوانی چاودێرانی نێودەوڵەتی.


ڕێزان شێـــخ دلێر سیاسەتمەداری دیاری عێڕاق و کوردستان یەکێکـە لە چاودێرە نێودەوڵەتیەکانی هەڵبژاردنی لوبنـان بە (میترۆ)ی ڕاگەیاند" بەشداریەکی فراوانی گەنجان هەیە لە کچ و کوڕ تاوەکـو ئێستا کە زیاتر لە 7 کاتژمێری تر پرۆسەی دەنگدان درێژەی هەیە".

ڕێزان شێخ دلێر وتیشی"ئێمــە لە بازنەی باکووری بەیروت چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەین زۆرێک لە حیزبە سیاسیەکان ڕکابەریەکەیان لەم بازنەیە".

ئەو چاودێرە دەشڵێت" چاودێرانی لایەنە سیاسیەکان لەم هەڵبژاردنەی لوبنان سەکۆی ئەلیکترۆنیان هەیە کە زانیاریەکانی دەنگدەر تێدا تۆماردەکرێت سەرجەم چاودێرانی لایەنە سیاسیەکان دەتوانن تەئکید لە ناسنامە و ڕاستی و دروستی مەرجەکانی دەنگدەر بکـەنەوە".


هەڵبژاردنی گشتی لوبنان ئەمڕۆ لە دەستی پێکرد لە پانزە بازنەی هەڵبژاردن زیاتر لە3،9ملیۆن دەنگدەر(کە نیوە زیاتریان ژنن)مافی دەندانیان هەیە، پرۆسەی دەنگدان تاوەکو کاتژمێر 7ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و بڕیار وایە ڕۆژی پاشتر دەرئەنجامەکان بخرێتە ڕوو.

چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمانی داهاتووی لوبنان دەنگـ بدات لەسەر ئەو ڕێکارانە لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتیەوە داواکراوە بۆ چاکسازی ئابووری لە وڵات.


PM:01:15:15/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌