سەنتەری میترۆ سەردانی رێكخراوی ئەلنەخیلی عێراقی كرد



لەگەڵ نوێنەری سەنتەری میترۆ لە بەغدا سەردانی رێكخراوی ئەلنەخیل مان كرد، چاومان كەوت بە دامەزرێنەرو  و سەرۆكی رێكخراوەكە (موجاهید ئەبو ئەلهێل).

رێكخراوی ئەلنەخیلی عێراقی، و ئاژانسە هەواڵییەكەی پرۆژەیەكی سەربەخۆیە لە ژێر چەتری باڵوێزی یۆنسكۆ  نەسیر شەممە كار دەكەن، هەوڵێكی جدییە بۆ پێشخستنی رۆشنبیری و هونەر فەرهەنگ.

زۆر سەرسام بووین بە كارو پرۆژەكانیان، چاپەمەنی و بەشەكانیان، دیزاین و تیمی كارەكەیان.

باسمان لە هەندێ كاری هاوبەش كرد، لەوانەش وەرگێڕان گرنگی وەرگێڕانی هەندێ لە بەرهەمی شاعیرو چیرۆكنوسەكانی كورد بۆ سەر زمانی عەرەبی و بە پێچەوانەوە.  


AM:11:25:16/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌