سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان پێشوازی لە هەڵمەتەكەی میترۆ دەكات



سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان محمد ئەلئەسەدی، رایگەیاند دەبێت هەواڵی جدی بدرێ بۆ رووبەرووبوونەویە هەواڵی درۆ و زانیاری چەواشەكارانە و پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی سەنتەری میترۆ لە هۆشیاركردنەوە هاوڵاتیان لە مەترسییەكانی هەواڵی چەواشەكارانەوە و زانیاری ناراست راگەیاند.
رێكخەری سەنتەری میترۆ رەحمان غەریب سوپاسی پێشوازیكردن و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێكرد و هیوای خوست لە ئەركەكەی سەكەتووبێت.

هەروەها تیشكی خستە سەر چالاكی و پرۆژەكانی سەنتەری میترۆ بە تایبەتیش دوا چالاكی كە پەیوەندی  هۆشیاركردنەوە هاوڵاتیان لە مەترسییەكانی هەواڵی چەواشەكارانەوە و زانیاری ناراست.
لە پێشوازیكردنی لە تیمی سەنتەری میترۆ لە ماڵەكەی خۆی لە شاری بەغدا، محمد ئەلئەسەدی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیداری تیمی میترۆو ووتی "ئێوە كارێكی گرنگ دەكەن و پێمان خۆشە لەگەڵ رێكخراوە دەدەنییەكان هەمئاهەنگیمان هەبێت"
 باسلەوەكرد  بڵاوكردنەوەی زانیاری لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بایەخی گرنگی هەیە و دەبێت پەرەی پێبدەین بەڵام لە پاڵیدا دژی بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكارانە بوەستین جەختیكردەوە " ئامادەی هەموو جۆرە هەمئەهەنگییەكین لەگەڵ سەنتەری میترۆ و رێكخراوە مەدەنییەكانی تر بۆ هۆشیاركردنەوە لە مەترسییەكانی ناوەرۆكی چەواشەكارانەو هەواڵی ناراست لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بە تایبەتی و میدیای ئەلكترۆنی بە شێوەیەكی گشتی"
لە یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییدا سەنتەری میترۆ پرۆژەیەكی هۆشیاری لە بارەی ساختە هەواڵ و زانیاری نادروست راگەیاند ئامانجی لێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەچووەكان لە سەنتەری ئەو چالاكییانەدایە هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لەو پرۆژەیە.

#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضليل
#Anti_disinformation_campaign



PM:12:01:16/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌