خۆشحاڵبوین بە دیداری هاورێ و هاوكارمان ( ئاری سابیر)، سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری كۆیە



خۆشحاڵبوین بە دیداری هاورێ و هاوكارمان ( ئاری سابیر)، سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری كۆیە.
كاك ئاری دوو كتێبی لە بواری میدیای هەیە، بە ناوی ( ئەركەكانی پەیامنێر) و (جۆرەكانی راگەیاند و بنەماكانی كاری رۆژنامەنووسی)
هەروەها رێكخروەكەیان كە شەریكی سەنتەری میترۆیە، بڵاوكراوەیەكی مانگانە دەردەكەن كە تایبەت بە رۆشنبیری گشتی بەناوی " رێوار". 
لەو دیدارەدا دەستخۆشیمان لێكردن بە بۆنەی رێكخستنی چالاكییەك بە بۆنەی یادی رۆژنامەگەری كوردیدا رێكیانخستبوو، هەوەها باسمان لە هەندێ چالاكی هاوبەش كرد.
سوپاس بۆ كاك ئارای هەر لە سەرەتای راگەیاندنی پرۆژەی (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان) پشتیوانمان بووە.
لە یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییدا سەنتەری میترۆ پرۆژەیەكی هۆشیاری لە بارەی ساختە هەواڵ و زانیاری نادروست راگەیاند ئامانجی لێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەچووەكان لە سەنتەری ئەو چالاكییانەدایە هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لەو پرۆژەیە.
#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign


PM:01:33:17/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌