سلێمانی.. ژمارەیەک ھاووڵاتی ھێرشیان کردە سەر تیمێکی راگەیاندن




لەروداوێکی دەگمەن و نامۆ بە شاری سلێمانی و دەوروبەری' ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک ھاووڵاتی لەبەردەم پزیشکی داد، ھێرشیان کردە سەر تیمی روماڵی کەناڵ K24  و بوونە مایەی ئازاردانی تیمەکەو شکاندنی کەلوپەلەکانیان.
ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ زۆر بە توندی دژی ئەو جۆرە رەفتارانە دەوەستین و رێگا نادەین ئەو ئازادیەی لە سلێمانی بۆ میدیا رەخساوە ناشیرین و لەکەدار بکرێن..
داوا لە تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکەین بە زووترین کات لیژنەی لێکۆڵینەوە دروست بکەن و ئەو کەسانەی بەو کارە ھەستاون ببرێنە بەردەم یاسا، تا کەسی تر بیر لە دووبارە کردنەوەی ئەو رەفتارانە نەکاتەوە..
فۆتۆ: سەنتەری میترۆ



AM:11:14:19/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌