میترۆ پشتیوانی لە هێوركردنەوەی گوتاری میدیایی دەكات




سەنتەری میترۆ پێشوازی لە رێنوێنی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات كە داوا لە ئەندامانی دەكات هێرشی راگەیاندن بەرامبەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەكارنەهێنین.
دوێنێ وەفدێكی مەكتەبی راگەیاندن و رۆشنبیری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، فارس نەورۆڵی بەرپرسی دەزگا، كوێستان لەتیف، زانا تۆفیق بەگ، لوقمان غەریب، بەكر رەحیم، سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد..
لەگەڵ وەفدەكەی مەكتەبی راگەیاندن و رۆشنبیری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، گفتوگۆمان لە بارەی بارودۆخی گشتی و ئەركی میدیا لە بڵاوكردنەوەی زانیاری راست و ژینگەی میدیای نێوان یەكێتی و پارتی و گرنگی بە خۆداچونەوەی گوتاری میدیای هەردولا بە ئاراستەی زەمینەخۆشكردن بۆ دیالۆگی بنیاتنەرانە.
خۆشحاڵبوین كە دوێنێ مەكتەبی راگەیاندن و رۆشنبیری پارتی دیموكراتی كوردستان رێنوێنی بەو ئاراستەیە دەركردوە.
سوپاس بۆ دیارییەكانیان بۆ سەنتەری میترۆ كە بریتی بوو لە كۆی بەرهەمەكانی پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمی، كە لە سەر ئەركی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی چاپ كراوە 
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە "رێنوێنی"یەك دا كە دوێنێ سێشەممە 17ـی ئایاری 2022، بۆ ئەندامان و دەزگاكانی راگەیاندن و سۆشیالمیدیای پارتی ناردووە، داوا لە ئەندامان و دەزگاكانی راگەیاندنی دەكات كە "هێرشی راگەیاندن" و "زمانی زبر" لە راگەیاندنی پارتییەوە بەرامبەر "لایەن و كەسایەتییەكان"، بە تایبەتی بەرامبەر "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كەسایەتییەكانی بەكارنەهێنن،"  ئەمەش بۆ "رەچاوكردنی زەمینەیەكی گونجاوی پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی كوردستان"."


AM:11:15:19/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌