یەکێک لە داواکارییەکانی نێچیرڤان بارزانی لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەندکرا




میترۆ, وێستگەنیوز

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوو داواکاری ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە و داوای هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان‌ و دیاریكردنی نوێنەرێك بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردووە.

پێگەی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای نێچیرڤان بارزانی پەسەند کرد کە نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دانوستاندن لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕێکبخات.

بەپێی زانیارییەكان، لە داواکاری یەكەمدا نێچیرڤان بارزانی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە، بە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕێکخستن‌ و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکردنی نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ڕێکخستنی دانوستان لەنێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی لەسەر ئەو پرس و کێشانە بکرێت، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا بوونیان هەیە.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژەبڕیارێک بۆ نوێکردنەوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند بکات‌ و ئەو پرسەش لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت تاوتووێ بكات.



PM:12:04:21/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌