میترۆ
دەیڤد دێنەهی ڕاوێژکاری حکومی لە لقی عێراقی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و پابلۆ ڕۆدریگز ڕاوێژکاری میدیا بۆ کاروباری عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چاوی كهوت بە ژمارەیەك ڕۆژنامەوانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەو ئاڵنگاریانەی ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕویان دەبێتهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا دەربارەی ڕێگاکانی باشترکردنی پانتایی کاریی میدیایی و برەودان بە ئازادیی ڕاگەیاندن و دابینکردنی ڕاهێنانی تایبەت بە توانا پیشەییەکان بۆ ڕۆژنامەوانان.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێی وایە کە پێویستە ڕۆژنامەوانان و ناوەندە میدیاییەکان بتوانن دەستیان ڕابگات بە زانیاری بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە و پێویستە بتوانن کاری خۆیان بکەن بە بێ ترس لە تۆقاندن و هەراسانکردن و تۆڵەلێسەندنەوە.
ههر له كۆبوو نهوهكهدا ههژان خالید، نوێنەری سەنتەری میترۆ لە كۆبوونهوهكهدا ئامادهبوو و ڕاپۆرتی ساڵانەی میترۆی خستەڕوو و باسمان لە دۆخی ڕۆژنامەنووسان و ئەو مەترسیانە کرد کە لەڕووی داراییەوە ڕووبەڕووی دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندکاران دەبنەوە، چەند پێشنیازێکی بۆ چارەسەرکردنی خستەڕوو.