بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ ناسینەوەی ھەواڵی ساختە




پێشوازیمان کرد لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕێبوار مەلا نەبی ، مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان ، باسمان لە پرۆژەیەکی تایبەت کرد سەبارەت بە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ  ناسینەوەی ھەواڵی ساختە.
 هاوڕابووین لەوەی دروستکردنی پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەنووسان بۆئەوەی بتوانن ھەواڵی ساختە بناسنەوە ئێجگار گرنگەو پێیستی بە پشتیوانی هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش سەنتەری میترۆ پرۆژەكە دەخاتە بەردەم چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی .
 ھەروەھا باس لەو توێژینەوە ئەکادیمیانە کرد کە لەسەر ئەم بابەتە لە وڵاتانی جیھان ئەنجامدراون و  ئەزموونی خۆی وەکو سەرپەرشتیاری یەکەمین ماستەرنامە لەسەر  بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ ناسینەوەی ھەواڵی ساختە Fake news detections خستەڕوو.
چەواشەكاری و هەواڵی درۆ و هێرش بۆ سەر كەسێتی مرۆڤ، پەنابردن بۆ ئاشكراكردنی نهێنی كەسی، دەسكاریكردنی وێنەو ڤیدۆو دەنگ، زانیاری نادروستی مەبەستدار، فاكتەری بەهێزن هاوڵاتیان راست و هەڵەیان بۆ جیانەكرێنەوە، متمانەیان بە میدیا راستگۆو پیشەوەر نەمێنێت.
لە یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییدا سەنتەری میترۆ پرۆژەیەكی هۆشیاری لە بارەی ساختە هەواڵ و زانیاری نادروست راگەیاند ئامانجی لێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەچووەكان لە سەنتەری ئەو چالاكییانەدایە هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لەو پرۆژەیە.

#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign


AM:11:24:24/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌