میترۆ سوپاسی كونسڵی گشتی یۆنانی كرد




ئەمرۆ لە شاری هەولێر بەرپرسی پەیوەندییەكانی سەنتەری میترۆ ئەمەل موفتی چاویكەوت بە (ستاڤرۆس كیریمیس) كونسوڵی گشتی كۆماری یۆنان لە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی سوپاسكردنیان لە پای رێكخستنی ۆركشۆپێك بۆ چەند رۆژنامەنوسێك.
وۆركشۆپێكە 29-30 ی ئایار 2022  لە بنكەی پەیمانگای گۆتێ بە سەرپەرشتی كونسوڵی گشتی یۆنان لەهەولێر بەرێوەچوو كە تایبەت كرابووبۆ چەند بابەتێك وەك: بابەتەكانی بەرەنگاری و مەترسییەكان بۆ رۆژنامەنوسانی و رۆڵی میدیا لە سیتمی دیمۆكراسیدا، میدیا نوێ ئاستەنگ و دەفەتەكان و چەند بابەتێكی تر.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی سەنتەری میترۆ ئەمەل موفتی سوپاسی (ستاڤرۆس كیریمیس) كونسوڵی گشتی كۆماری یۆنان لە هەرێمی كوردستان كرد هیوای خواست هەوڵەكانیان بۆ راهێنانی رۆژنامەنوسانی هەرێمی كوردستان فراونتر بكرێت.
كونسوڵی گشتی كۆماری یۆنان لە هەرێمی لەناوەراستی كانونی یەكەمی 2021 و وەفدێكی یاوەری كە بە ئامانجی یەكتر ناسین و ئاشنابوونی زیاتر بە كارو چالاكییەكانی سەردانی ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری میترۆی كرد.
باسیلەوەكرد ئەو لەسەر پێشێنیاری (ماری پارێ) بەرێوەبەری ئۆفیسی یەكێتی ئەورپا لە كوردستان، ئەم سەردانەی میترۆ دەكات، جەختیكردوە "رۆڵی سەنتەری میترۆ لە بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری بەرز دەنرخێنین".
ستاڤرۆس كیریمیس، كونسوڵی گشتی كۆماری یۆنان لە هەرێمی كوردستان كاری دپلۆماتی لە ئێران و ئوسترالیا كردوە، ماوەی چەند مانگێكە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات لە هەرێمی كوردستان


PM:02:46:30/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌