ڕێكخه‌ری‌ میترۆ به‌شداری‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ده‌روون و دیارده‌كرد





میترۆ
ڕه‌حمان غه‌ریب، ڕێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ ڕۆژنامه‌نووسان به‌شداری‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ده‌روون و دیارده‌ی‌ كوردستان 24 كرد، بەرنامەكە تایبەت بوو بە قسەكردن دەربارەی ژینگەی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیای نوێ و وابڕیاره‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 5ی‌ مانگ ته‌واوی‌ به‌رنامه‌كه‌ په‌خش بكرێت. 
 

له‌ به‌رنامه‌كه‌دا باس لە خستنەر رووی دیاردەكانی گوتاری رق و كینە، زانیاری ناڕاست، هاندانی توندوتیژی و سوكایەتی بە ژنان و چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كرا و بە مانای ئەوە نییە ئێمە بچین فەزای ئەنتەرنێت بە یاسای نادیموكراتی كۆتوبەند بكەین، بەڵكو لەم قۆناغەدا بە پێویستی دەزانین لایەنی هۆشیاركردنەوە بەهێزبكەین.

هه‌ر له‌به‌رنامه‌كه‌دا ڕێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ تیشكی‌ خستە سەر پلانی  سەنتەر بۆ رووبەڕووبونەوەی (هەواڵی درۆ)، بە دروستكردنی هۆشیاریی لەسەر مەتەرسییەكانی ئەو دیاردەیە، لە چوارچێوەی پرۆژەی  (بەرزكردنەوەی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناڕاست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتی لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەرچووەكان  لە سەنتەری چالاكییەكانماندان هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لە پرۆژەكەمان.

له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ره‌حمان غه‌ریب جەختی‌ كرده‌وه‌ له‌ بوونی ئازادی میدیا و ئازادی ئەنتەرنێت و زەمینە خۆشكردن بۆ فراوانكردنیان  بەبێ  فشارو هەڕەشە و كۆتوبەندكردن و بەربەستدانان و جیاكاری لە سەربنەمای جیاوازی سیاسی.

#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملە_ضد_التضليل 


PM:02:40:01/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌