وەرزی نوێی رووداو دیجیتاڵ.. داتا و داهێنان




میترۆ, رووداو

بە خۆشحاڵییەوە دەچینە ساڵی دەیەمی رووداو دیجیتاڵ و دەمانەوێت ئەمساڵیش ساڵی سەرکەوتنی گەورەتر و داهێنان بێت. پلان و ستراتیژی وەرزی نوێمان داڕشتووە بەپێی دوایین ترێند و خواستەکان.
 
بینەر و بیسەرەکانمان لە چەند رۆژی داهاتوودا هەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەن. رووداو دیجیتاڵ بە شانازییەوە خاوەنی پڕخوێنەرترین، ئەکتیڤترین و بەکواڵێتیترین پۆرتاڵ و سۆشیاڵ میدیایە.
 
لە هەموو شتێک گرنگتر کاریگەرترینین و بەپێی راپرسییە متمانەپێکراوەکان لە هەرێمی کوردستان، رووداو دەتوانێت رای گشتی دروستبکات و سەرچاوەی یەکەمی زیاتر لە 70%ی وەرگری هەواڵ و زانیارییە.
 
پێمخۆشە لێرەدا بەشێک لە پلانی نوێ و ستراتیژی کارمان بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ ئێوە بەش بکەم:
 
یەکەم: لە وەرزی نوێدا گرنگیی زیاتر بە دەنگ دەدەین وەکو ترێندێکی نوێ و، پۆدکاستەکانمان بە جیاوازتر دەبیستن.
 
دووەم: لە ستراتیژی ساڵی رابردوودا فۆکەسمان لەسەر تویتەر بوو، بۆ ساڵی نوێ تیک تۆکە. بەپێی توێژینەوەکان بەکارهێنەرانی تیک تۆک لە کوردستان زیادیان کردووە و خەڵکی بەتەمەنیش بەشێكی گەورەی بەکارهێنەرانی تیک تۆکن. رووداویش بە پلانەوە لە تیک تۆک دەستپێدەکات و فراوان دەبێت، دەمانەوێت هاوبەشی نوێمان بۆ وەرزی نوێ کۆمپانیای تیک تۆک بێت.
 
سێیەم: لە وەرزی نوێدا هاوبەشیمان لەگەڵ مێتا، گووگڵ و کۆمپانیای راکوتێن ڤایبەر فراوان دەکەین و بەمزووانە کاری هاوبەشی دیکە لەنێون رووداو دیجیتاڵ و ئەوان رادەگەیێنین.
 
چوارەم: وەرزی نوێی بەرنامەکانمان لە سۆشیاڵ میدیا دەبینن و رۆژانە بەرهەممان دەبێت.
 
پێنجەم: بۆ ئینستاگرام، ریڵ نیوز زیاد دەکەین و رۆژانە لەگەڵ ئەستێرەکانمان لە ئینستاگرام هەواڵ دەبینن.
 
شەشەم: لە تویتەر، سپەیس بەکاردەخەین و بابەتە گرنگەکان لەگەڵ فانەکانمان دەورووژێنین.
 
حەوتەم: لە فەیسبووک جگە لە بەرنامەی تایبەت، هەوڵدەدەین لایڤەکان کەم بکەینەوە.
 
هەشتەم: کەشوهەوا و گۆڕانکارییەکانی ژینگە کارێکی هەرە سەرەکیی وەرزی نوێمان دەبێت.
 
نۆیەم: لە سناپچات وەکو خۆمان بەردەوام دەبین.
 
دەیەم: داتا و شیکردنەوەی داتا دەکەینە خاڵی وەرچەرخانی کارەکانی داهاتوومان.
 
بیسەر و بینەر و خوێنەری رووداو شایەنی باشترینن.
 
هێمن لهۆنی
بەڕێوەبەری رووداو دیجیتاڵ


PM:01:12:05/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌