بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمەڵێك رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی كە لە چوارچێوەی پرۆژەی دەگەكانمان، پرۆژەیان جێبەجێكردوە، كۆبونەوەی بەدواداچوون بۆ كەمپینەكانی داكۆكیكردن بەرێوەچوو.
پرۆژەی دەنگەكان كە Internews بە شەراكەت لەگەڵ Metro و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی و رێكخراوی ئاوان لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێدەكەن.
چالاكییەكانی ناو پرۆژەكە وێستگەی گرنگ بوون بۆ قسەكردن لەسەر تایبەتمەندی پرسەكانی كیژان و ژنان لە راپۆرتەكانی میدیادا و راهێنانی میدیاكاران لەسەر نوسینی ڕاپۆرتی هەستیار و بەرپرسانە لەسەر مافەكانی مرۆڤ و ژنان بەتایبەتی، كێشەكانی ژنان، توندوتیژی سێكسی و دەیان چالاكی جۆراوجۆری تر.
رێكخروای لئەنتەرنیوز رێكخراوێكی نێودەوڵەتی قازانج نەویستە ساڵی 1982 لە ئەمریكا دامەزراوە لە 90 وڵاتی جیهان ئۆفیسی هەیە، ئەم رێكخراوە كار دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دامەزراوەكانی میدیا لە جیهاندا بە ئامانجی پێدانی زانیاری راست بە خەڵك و بەزكردنەوەی تواناكانیان.
پرۆژەی دەنگەكانمان لە لایەن SIDA Swedish International Development Cooperation Agency سپۆنسەر كراوە كە ئاژانسێكی حكومی سویدیە كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە جیهان و بە هاوكاری رێكخراوە ناوخۆییەكان كاردەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی سوید بۆ گەشەپێدان لەسەرتاپای جیهان.