توێژەرێكی میترۆ بەشداری پرۆگرامی سوسی SUSI for scholar دەكات



توێژەری سەنتەری میترۆ هەژان خالید گەیشتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ بەشداربوون لە پرۆگرامی سوسی SUSI for scholar, كە پرۆگرامێكە  بەسەرپەرشتی حكومەتی ئەمریكا ساڵانە ئەنجامدەدرێت.
هەژان خالید رایگەیاند سوپاسگوزارم  لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق هەڵبژێردرام بۆ بەشداریكردن لە پرۆگرامی سوسی SUSI for scholar, كە پرۆگرامێكە  بەسەرپەرشتی حكومەتی ئەمریكا ساڵانە ئەنجامدەدرێت و ١٨ سكۆڵەر و پسپۆڕی بواری میدیا لە سەرانسەری جیھان لە كێبڕكێیەكی قورسدا هەڵدەبژێردرێن. 
هەژان لە لاپەرەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی پۆستێكی كردوە دەڵێت: بەخۆشحاڵییەوە ئەمساڵ من یەكێك بووم لەو كەسانە و جگە لە پاڵپشتی ئەزموونی خوێندن و كاركردنم لە بوارەكەدا،  بە سیفەتی مامۆستا لە پەیمانگای تەكنیكی كوردستان - بەشی دیجتاڵـ میدیا و توێژەر لە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان بەشداریم كردووە.
ئەمەل موفتی بەرپرسی پەیوەندییەكانی سەنتەری میترۆ رایگەیاند هەژان خالید لە كێبركێی بۆ وەرگرتن لە بەرنامەدا بە توانای خۆی چۆتە ناو لیستی بەشداربووان و ئێمە شانازی بەتواناكانی مامۆستا هەژان دەكەین وتی" راپۆرتی ساڵی 2021 ی سەنتەری میترۆ بە توێژنەوەكانی مامۆستا هەژانەوە دەوڵمەند بووە"
فۆكەسی باس و بابەتەكانی ئەمساڵی پرۆگرامەكە( ڕاگەیاندن، تەكنەلۆژیا و دیموكراسی) یە و بۆ ماوەی شەش ھەفتە لەلایەن بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی زانكۆی ئەریزۆنا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.  
پسپۆڕانی بواری میدیا و ئەكادیمیستان لە ئەمریكا و كۆنتێستی جیاوازی جیھانییەوە چەند بابەتێك گەنگەشە دەكەن كە 'بابەتی ڕۆژن'، گرنگترینیان داھاتووی میدیا و جیھانی گریمانەیی و مێتاڤێرس، مەسەلەی بڵاوكردنەوەی زانیاری ساختە و ھەواڵی درۆ، پەیوەندی نێوان حكومەت و میدیا، تەكنیك و شێوازە نوێكانی وانەوتنەوە و فێركردن لە میدیادا(pedagogy)،  خۆگونجاندنی میدیای تەقلیدی و میدیاكاران لەگەڵ گۆڕانكارییە دیجیتاڵییەكانی  بەتایبەت, Extended reality(mix reality, Virtual reality, augmented reality


PM:12:43:07/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌