ميترو,SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، له 15 بۆ 20 ساڵی داهاتوودا زۆرینه‌ى عێراق شوێنی ژیانی تێدا نامێنێت، ده‌شڵێت: "كاریگه‌رى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق زۆر قورس ده‌بن”.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى پارچه‌نووسینێكى له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى بوارى كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق نووسیووه و تێیدا ده‌ڵێت: "گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هەڕەشەی جددی و مەترسیدارن، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌گشتى و عێراق بەتایبەتی، پشکی شێریان بەردەکەوێت لەم گۆڕانکاریە. گەر رێژەی سەوزایی لە عێراق و ناوچەکە نەگەیەنرێتە ئاستی ستانداردی جیهانی و کۆمەڵێک بەنداو دروستنەکرێن بۆ ئاساییکردنەوەی تاڕادەیەکی دۆخەکە لە چەند ساڵ تری داهاتوودا 15 بۆ 20 ساڵی تر زۆرینەی عێراق شوێنی ژیانی تێدانامێنێت و لە زۆرینەی هەرە زۆری کیلۆیەک تەماتەشی لێنابێت و بەروبومە کشتوکاڵییەکان جگە لەهەندێك ناوچەی کەم لەوەی تری هیچی نابێتێت و دەبێتە وڵات و ناوچەیەکی مەترسیدار!”
له به‌شێكى تر‌ى نووسیینه‌كه‌یدا ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى باس له‌وه‌شده‌كات، ” گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە هەموو جیهانی گرتۆتەوە عێراقیش پشکی شێری بەردەکەوێت لەم گۆڕانکارییانە و زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت لێی، زیادبوونی گازەکانی دوانۆکسیدی کاربۆن و گۆگرد و میسان‌و ئۆکسیدی نایترۆجین لەبەرگەهەوای زەویدا بەتایبەت هۆکاری سەرەکی ئەم گۆڕانکاریانەن و دواتر هەریەک لە گازەکانی یەک ئۆکسیدی کاربۆن و فلۆر و کلۆر و قورقوشم ئەویش لەئەنجامی زۆربونی کارگەی پیشەسازی و ئۆتۆمبیل و چالاکیە مرۆیەکان”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه‌ت، "گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا هەر لەگەڵ هاتنەکایەی شۆڕشی پیشەسازی دەستیان پێکردووە، بەڵام لە ساڵانی 1880 و تا ئێستا بەخێرایی روودەدەن و خێراترن و تائێستا سەروی 1,5° زیاتر پلەی گەرمی بەرز بووه‌تەوە لەبەرگە هەوای زەویدا”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو له نووسینه‌كه‌یدا، "بوونی لافاوە بێ ئامانەکان و وشکەساڵی تووند و فراوانبوونی مەوداکانی وشکە ساڵی و زۆربوون و توندتربوونی ڕەشەباکان و زیادبوونی زریانەکان و گەردەلولەکان و توندبوون و زیاتر بوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین و شەپۆلەکانی گەرما لادانی وەرزەکان لەڕێڕه‌وە سروشتیەکەی خۆیان هەموویان دەرئەنجامی هۆکارێکن کە گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوایە”.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه‌وه شاره‌زا كه‌شناسییه‌كه روونیده‌كاته‌وه، "جیهان دەبێا هەنگاوی بەپەلە بنێت تایبەت زلهێزەکان و ئەو وڵاتانەی کە هۆکاری سەرەکی چارەسەر و تێکچوون و تێکدانی کەشوهەوان لەوانە ئەمەریکا و رووسیا و چین و هیندستان و ئێران و بەریتانیا و کەنەدا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لایەنی کەمدەبێت هەوڵی کەمکردنەوەی ئەم گۆڕانکاریانە بدەن کە چارەسەری ریشەیشیان پێ نەکرێت، ئەویش کەمکردنەوەی کارگە پیشەسازیەکانو ئۆتۆمبیل و سەرجەم ئەو ئامێر و شتانەی دەسوتێن و وە زیاد کردنی پشتێنەی سەوزایی گەیشتنی بۆ ئاستی ستاندارد کەئەمەش به یارمەتی کۆمەڵێک وڵات دەکرێت”.
باس له‌وه‌شده‌كات، "عێراق و ناوچەکەش دەبێت هەوڵی جددی بدەن بۆ زیاد کردنی رێژەی سەوزایی بۆ ئاستی ستاندارد و زیاد کردنی بەنداو، چونکە ئەمانە کاریگەری گەورە دروست دەکەن لەسه‌ر کەمکردنەوەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا لە ناوچەکە و عێراق و هەروەها دەبێتە کۆنترۆڵکردنی تەپوو تۆزی ناوخۆیی و کەمبوونەوەی خۆڵبارین و دابه‌زینی پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 ° تا سەروی 5 ° و زیاد بوونی رێژەی دابارین و باران بەڕێژەی 150 ملم تا 250 ملم یان زیاتر تایبەت گەر ئاستی سەوزایی بگاتە ستاندارد و بەنداوی پێویست دروست بکرێن”.