خاوەنی درێژترین پرۆگرامی وەرزشی تەلەڤزیۆنی عێراق دوایکرد



ميترو

ئەمڕۆ شەممە، یەکەم شرۆڤەکاری وەرزشی عێراقی موئەیەد ئەلبەدری لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 موئەیەد عەبدولمەجید ئەلبەدری، لەدایکبووی ساڵی 1934، سیمبولی تۆپی پێی عێراق و پێشکەشکار و شرۆڤەکاری وەرزشی عێراق بوو.

 موئەیەد پێش ئەوەی بچێتە قۆناغی سەرەتاییەوە لە فێری خوێندنەوە و نووسین بووە، دوای ئەوە لە ئامادەیی ئەددەمیە لە بەغدا خوێندوویەتی،  لە ساڵی ١٩٥٧سکۆلەرشیپی بۆ ئەمریکا وەرگرتووە، لەوێش بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە و دواتر ماستەری لە زانستە بیرکارییەکان بەدەستهێناوە. 

یەکەم شرۆڤەکاری وەرزشی عێراقە و لە ساڵی ١٩٩٣ لە کاری یشەیی خانەنشین بووە خاوەنی درێژترین بەرنامەی هەفتانەی وەرزشیە لە کەناڵی عێراق کە لە ساڵانی ١٩٦٣- ١٩٩٣ بەردەوام بوو .

 ئەلبەدری لە بواری چاپەمەنیدا کاری کردووە و سەرنووسەری گۆڤاری سینەمای عێراقی، بەشی هەواڵی وەرزشی بووە، هەروەها سەرنووسەری ڕۆژنامەی مەلاعیب بووە.

 موئەیەد ئەلبەدری چەندین پۆستی هەبووە، لەوانە سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی عێراق، بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی قوتابخانەکان 1962-1984، بەڕێوەبەری یارییە وەرزشییەکان لە وەزارەتی لاوان 1962-1984، پرۆفیسۆر لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی بەغدا، سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی عێراق 1970-1977، و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە ساڵانی 1977 و 1980 و 1988.

هەرێز جەمال



PM:02:53:11/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌