میترۆ بانگهێشتی ڤێستڤاڵی غەدیر دەكرێت



سەنتەری میترۆ بانگهێشتی سیانزەهەمین ڤێستڤاڵی غەدیری نێودەوڵەتی بۆ میدیا دەكرێت دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی  CMC سەرپەرشتی دەكات و بڕیارە لە 20ی تەمووز لە بەغداد كارەكانی بەڕێوەبچن. 
ئەمڕۆ 12ی حوزەیران، رێكخەری كۆمیتەی پاڵپشتی رۆژنامەوسانی عێراقی سەلاح ئەلزوبیدی سەردانی میترۆی كرد بە مەبەستی بانگهێشتكردنی نوێنەرانی سەنتەری میترۆ بۆ ڤێستڤاڵی غەدیری نێودەوڵەتی بۆ میدیا.
سەلاح ئەلزوبیدی سڵاوی رێكخەرانی ڤێستڤاڵەكەی گەیاندە سەنتەری میترۆ خۆشحاڵی دەربڕی كە هاتووە بۆ بانگهێشتكردنی نوێنەرانی سەنتەری میترۆ لە ڤێستڤاڵەكەیان.
زوبەیدی تیشكی خستە ئەجێندای ڤێستڤاڵەكەیان كە چەندین چالاكی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت، وەك مێزگرد و كردنەوەی پێشانگای بەرهەمی میدیایی و راگەیاندنی كێبڕكێی بابەتی میدیای و گەشتی وەفدەكان بۆ شوێنەوارە دێرینەكانی عێراق .
ئەمەل ئەلموفتی بەرپرسی پەیوەندییەكانی سەنتەری میترۆ سوپاسی رێكخەرانی ڤێستڤاڵەكەی كرد و هیوای خواست سەركەوتووبن لە كارەكانیان ووتی" ئەم جۆرە ڤێستڤاڵانە بۆ سەنتەری میترۆ وێستگەیەكە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانمان لەەسەر ئاستی عێراق و و دەرەوە و لە نزیكترین كاتدا وەڵامی بانگهێشتنامەكە دەدەینەوە"
لەم ڤێستڤاڵە زیاتر لە 300 رۆژنامەنوس و دەزگاو رێكخراو لە دەرەوەو ناوەوەی عێراق بانگهێشتكراون.


PM:02:11:12/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌