ئەکادیمیای CNN لە شاری ھەولێر دەکرێتەوە




پێشنیوەرۆی ئەمرۆ لە ئۆفیسی سەرەکی سەنتەری میترۆ ھەریەک لە ساکار سام راوێژکاری ئەکادیمیای CNN و سینجای راینە بەرێوەبەری شاری میدیای ھەولێر، سەردانی میترۆیان کرد.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە خستنە روی پلان و چالاکی داھاتووی ئەکادیمیاکە لە ھەرێمی کوردستان.
 بەشداربوانی دانیشتنەکە، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیان لە کردنەوەی بەشێکی گرنگی دامەزراوەی CNN کرد و تێبینی و سەنج و پێشنیاری زۆریان خستەروو.
  ساکار سام تەواوی سەرنج و تێبینییەکانی بە گرنگ وەسفکردو سوپاسی بەشداربوانیکرد رایگەیاند پێشنیارەکانتان لەجێی خۆیەتی و بەدڵنیاییەوە کاری لەسەردەکەین بە ئامانجی ئەوەی زۆرترین دامەزراوەو رۆژنامەنوس سودمەندبن لە دامەزراوەکەمان.
بەشداربووانی کۆبونەوەکە بریتیبوون لە ھەریەک لە دامەزراوەی میدیای خەندان، شار پرێس، مایک، ھاوڵاتی ،PUK میدیا و سەنتەری میترۆ، رۆژنامەنوس ھێمن مەحمود بەشداری کۆبونەوەکەبوو.
ئەکادیمیای CNN کاری مەشق و راھێنانکردن دەبێت بە رۆژنامەنوسان و دامەزراوە میدیاییەکان، ئەم ئۆفیسەیشیان لە شاری ھەولێر دووەم ئۆفیسیان دەبێت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەدوای ئۆفیسی ئەبوزەبی
#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign



PM:04:50:25/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌