سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکی نەوە نوێ دەکات



میترۆ،بەغداد
سەنتەری میترۆ  دەستپێشخەری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ سروه عبدالواحيد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەموارکردنی هەندێک لە برگەکانی یاسای سزادانی عێراقی بە گرنگ وەسفکرد.
ئەمرۆ لە شاری بەغداد بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک،پەرلەمانتار ، یاساناس ،رۆژنامەنوس ،چالاکوانی مەدەنی، سەنتەری میترۆ، بەسەرپەرشتی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، مێزگردێکی  تایبەت بە هەموارکردنی هەندێ ماددەی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە ئازادی بیروڕا بەڕێوەچوو.
سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکی نەوە نوێ دەکات
لەم بارەیەوە عەلی عومەر نوێنەری سەنتەری میترۆ لە بەغداد رایگەیاند دەستپێشخەری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ سروه عبدالواحيد لە ئەنجومونی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەموارکردنی هەندێک لە برگەکانی یاسای سزادانی عێراقی جەوهەری کاری ئۆپۆزسێۆنەو  ووتی" کۆبونەوەکەو ئەوەی تێیدا باسکرا گرنگ بوون ئێمە پشتیوانی دەکەین" 
لە مێزگردەکەدا پێشنیازی کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی ڕۆژنامەگەری عێراق تایبەت بەهەمواری ماددەکانی پەیوەست تاوانەکانی بڵاوکردنەوە لە یاسایی سزدانی عێراقی وەک پەڕەیی پێشنیازکراو گفتوگۆی لەسەرکرا و لەلایەن بەشداربووانەوە پێشنیازی نوێ خرایـەڕوو.
مێزگردەکە لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی ڕسائل و پەیمانگایی گەشەپێدانی سیاسی و حوکمی ڕەشید ڕێکخرابوو.
 



AM:11:18:26/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌