ێ میلیشیای ئەلیكترۆنی چەك دەكات؟



1ی تەمووزی 2022، سلێمانی: دوژمنانی ئازادی رۆژنامەنوسی تەنها بە توندوتیژی جەستەیی رۆژنامەنوسان نەوەستاوون بەڵكو بەردەوام میلیشیاییەكی ئەلكترۆنی یەدەگیان بۆ هێرش‌و پەلاماردانی تایبەتمەندییەكانی رۆژنامەنووسان ئامادەیە، كێ ئەو سوپا بەرەڵایە چەك دەكات؟
ماوەی چەند رۆژێكە هەندێ پەیجی سەر بە سوپای بەكرێگیراو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هێرش دەكەنە سەر كەسێتی خاوەن ئیمتیازی شارپرێس (كەمال رەئوف)، ئەم هێرشانە هەم هەرەشەو هەم پەلاماردانی كەسێتی رۆژنامەنوسەكەو تەنانەت دەستەواژەی ئاست نزمی  كۆمەڵایەتی بەرامبەر هاوسەرەكەی تیادا بەكارهاتووە.
ئەم یەكەمین جار نییە هەندێ نوسەرو رۆژنامەنووسی دیاری هەرێمی كوردستان، ناویان كەوتوەتە نێو تۆڕی ئەو پەیجانە.
میلیشیای بەكرێگیراوی دەسەڵاتی سیاسی‌ و عەشایەری‌ و حزبی‌، لە بۆنە وقۆناغی جیاجیادا هەڵمەتی لەكەدار كردنی بەكارهێناوە، ماوەیەك پشوویان داوە، پاشان گەڕاونەتەوە سەر بەرهەمهێنانی هەمان درۆو گوتاری رق وكینە‌و ناوزڕاندن.
سەنتەری میترۆ هاوپشتی خۆی بۆ رۆژنامەنوس (كەمال رەئوف)، چالاكوانی دیاری مافەكانی ژنان خاتوو (خانم رحیم)،  رایدەگەیەنێت.  ئەو لایەن و كەسانەی لە رێگەی بەكرێگیراوانیانەوە لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رۆژنامەنوسانیان دەكردە ئامانج مایەپووچبونیان بۆ مایەوە، نوسەران و رۆژنامەنووسان و چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ سوورتربوون لە سەر نوسینی رەخنەیی و كاری مەدەنی و ئاشكراكردنی گەندەڵكاران. 
سەنتەری میترۆ جەختدەكاتەوە " هێرش و ناوزڕاندنی رۆژنامەنووسان و نووسەران و چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ لە رێگەی بەركاهێنانی سوپای بەكرێگیراوی ئەلیكترۆنی كە بە پارەی سیاسی بەڕێوەدەبڕێت مەترسی بۆ سەر ئاشتی كۆمەڵایەتی لە چەكی بێ مۆڵەت كەمتر نییە، كە ئەویان چەك دەكەن، سەرچاوەی درایی ئەمیشیان ووشك بكەن"
 سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR  ی ئەمریكی دامەزاروە، لەو كاتەوە 11 راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو كردۆتەوە. 
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە  رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)،   Gulf Center for Human Rights، پاڵپشتی كردوە. میترۆ بۆ ساڵی 2021 چوار پرۆژە بە هاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و رێكخراوی  Intenews ، جێبەجێكرد.
#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملە_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign


PM:01:46:02/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌