ماوەیەکە سکاڵایەکمان لەسەر تۆمار کراوە، لەسەر ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیی کە ماوەیەک پێش ئێستا کردوومە. ئەگەرچی ئێمە سەرنجمان لەسەر تۆمەتەکە و شێوازی سکاڵایەکەش هەیە ، وەک چەند هەفتەیەکیش پیش ئێستا ئاماژەم پێدا سکاڵاکەرەکە ناناسم وە بۆشم گرنگ نیە کێیە چونکە من هەرگیزی پێشلێکاریەک بەرامبەر کەس ئەنجام نادەم هەربۆیەش لەخۆم و کارەکانم دڵنیام کە ناحەقیم بەرامبەر کەس نەکردووە و ناشیکەم. لەماوەی ئەو 12 ساڵەشی لەمیدیا کاردەکەم هەم لە ڕۆژنامە و ڕادیۆ و هەتا ئەم پێنج ساڵەی تیڤیش هەمیشە بەبەرپرسیارانە مامەڵەم کردووە، هەربۆیەش چەند ڕاپۆرتێکم بونەتە هۆی یەکلاکردنەوەی کەیسەکان لە دادگاکاندا کە ئەمە زۆر جێگای شانازیمە.
پشت بەخوای گەورە پاشان خەڵکی دڵسۆز و ڕاستگۆی کورستان و پارێزەر بەشدار حەسەن و تیمەکەی و هاوڕێ ڕۆژنامەنوسەکانم سبەینێ دەچمە بنکەی پۆلیسی بەختیاری لەهەولێر ئیفادە ئەدەم، ئومێد دەکەم پڕۆسەی دادگاییکردنەکەشم لە ڕێڕەوی یاسایی لانەدات، وەک بەشێکی زۆری هاوپیشەکانم کەیسەکەم بەلاڕێدا نەبرێت و قسەی هەندێک کەس ڕەوتی دادکاییکردنەکە نەگۆڕێت.
ئێمەی ڕۆژنامەنوسان لەهەموو کەسیک زیاتر مەبەستمانە یاسا جێبەجێ بکریت.
ئەیوب وەرتی
هەولێر