سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە کارمەندان و ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی ڕۆژنیوز و کۆمپانیایی چەتر دەکات





ئەمڕۆ20ی تەمووز لە سەکۆی ئازاد لەشاری سلێمانی سەنتەری میترۆ بەشدار بووە لە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕینی کارمەندان و ڕۆژنامەنوسانی ئاژانسی ڕۆژنیوز و کۆمپانیایی چەتر دژ بەو هەڕەشە و فشارانەی دەکرێتە سەریان.


لە وتەیەکیدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عەلی عومەر نوێنەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند" سەنتەری میترۆ وەک هەمیشە پاڵپشتی ڕۆژنامەنووسان ئەو دوو دەزگایە دەبێت".

نوێنەری سەنتەری میترۆ وتیشی" ئەو هەڕەشانەی دەکرێت سەر ئەو دوو دەزگایە پێچەوانەی دەستووری عێراق ویاسا بەرکارەکانی هەرێم و ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکانە بۆیە ئیدانەی دەکەین و لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتیەکانی لێ ئاگاداردەکەینەوە".


PM:02:30:20/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌