میترۆ, خه‌ندان
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی توركیای كرد له سنوری قه‌زای زاخۆ و داوایكرد، داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و بۆردومانه بكرێت و رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت.
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیای له سنوری قه‌زای زاخۆ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "دوباره هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ده‌ست كاریگه‌رییه هه‌ڕه‌مه‌كیه‌كانی بۆردومان و چه‌كی ته‌قینه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابێت هێرشه‌كان ئاراسته‌ی دانیشتوانی مه‌ده‌نی بكرێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت بۆ دیاریكردنی بارودۆخی ده‌وروبه‌ری هێرشه‌كه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی رێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی كۆماری عێراق ده‌كه‌ینه‌وه".
لای خۆیه‌وه، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق، له نوێترین لێدوانی خۆیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، "ئێمه ته‌ماشای چی ده‌كه‌ین؟ تۆپباران و موشه‌ك وه‌ك ئاسایی نوێ بۆ عێراق؟ ئه‌مه رێگه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره بۆ پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ڕێگایه‌كه بۆ زیاتر لاوازكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق".
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كات به‌بێ دواكه‌وتن ئه‌م پێشێلكاریانه بوه‌ستێنن.