میترۆ, وێستگهنیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سهر زاخۆ و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل دەکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگهیاند، ئاگاداری هێرشەکانی تورکیان بۆ سهر هەرێمی کوردستان.
ههروهها ئهو وتهبێژه راشیگەیاند، هێرشەکان خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج، و ئیدانەی دەکەین و چونكه پێشێلکردنی سەروەری خاكی عیراقە و پێویستە رێزی لێبگیرێت.
پرایس ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.