ئاماده‌بووانی به‌رێز
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیی هاوڕێمان سۆرانی مامه حه‌مه
رێكخه‌رانی ئه‌م مه‌راسیمه شكۆداره
ئه‌مساڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژی جیهانی كۆتایهێنان به دیارده‌ی ده‌ربازبوون له سزا، رایگه‌یاند له نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2020 دا 1200 رۆژنامه‌نووس له سه‌رتاپای جیهان به هۆی كاره‌كانیانه‌وه تیرۆر كراون، له ئه‌سڵی 10 كه‌یسدا كه لێكۆڵینه‌وه‌ی تیا كراوه 9 كه‌یس نه‌گه‌یشتوون به بكوژه‌كه‌و ده‌ربازیان بووه له سزا.
له هه‌رێمی كوردسان، كه‌یسه‌كانی سۆرانی مامه حه‌مه، مامۆستا عبدالستار، سه‌رده‌شت عوسمان، كاوه گه‌رمیانی،ودات حسێن، كه كوشتن بوون به هۆی ده‌ربڕینی بیروڕاكانیان یان به دواداچوونی رۆژنامه‌وانی سه‌رباری به‌ڵێنی به‌رپرسانی خاوه‌ن بڕیار به‌ڵام ئه‌و كه‌یسانه به هۆی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ده‌زگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری بكوژ یان پلانبۆ داڕێژه‌ر ده‌ربازی بووه یان ده‌ربازكراوه له سزا.
نزیكترین نمونه‌ی ده‌ستێوه‌ردانیش له دادگاكان په‌شیمانبوونه‌وه‌ی داواكاری گشتی له به‌رژه‌وه‌ندی پێنج چالاكوانه‌كه سزادراوه‌كه‌ی شیلادزێ ، به‌پێچه‌وانه‌ی رای پێشووی ئێستا ده‌ڵێت: ئازادكردنی مه‌رجدار(افراج شه‌رتی) نایانگرێته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كانی شیلادزێ سزای دوو ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه بریتی بوون له (مه‌حمود ناجی، یوسف شه‌ریف، كۆڤان تاریق، نێچیرڤان به‌دیع و ئه‌مجه‌د یوسف )
به‌وته‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه، ئه‌و چالاكانه ئازادكردنی مه‌رجدار ده‌یانگرێته‌وه كه بۆ هه‌ر ساڵێك سێ مانگه، به‌وپێیه‌ی له‌كاتی حوكمه‌كه‌ی دادگادا زۆربه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان له زیندان ته‌واو كردووه، ده‌بوو له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو به ئازادكردنی مه‌رجدار ئازاد بكرێن، به‌ڵام تائێستا له زیندانن.
ئاماده‌بووانی به‌رێز:
سه‌رباری بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌ربازبوون له سزا له هه‌موو تاوان و ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان، كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه، دیارده‌كانی هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن له رێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان، دادگایی رۆژنامه‌نوسان به یاسای سزادانی عێراقی، رێگری و جیاكاریش ئه‌وه‌نه‌ی تر بوون به فشار بۆ سه‌ر ئه‌م پیشه پیرۆزه.
به‌ڕێزان
رێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه په‌یامێكی ئێجگار گرنگه كه خێزان و هاوڕێی قوربانییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی مساومه ناكات له‌گه‌ڵ بكوژ و داڵده‌ده‌رانیان.
سوپاس
سه‌نته‌ری میترۆ