ميترۆ,speemedia
جوتیار عەلی بۆسکانی لە بری خانەوادەکەی سوپاسی هەموو ئەو هاوڵاتی و کەس و لایەنانە دەکات، کە بەشداری پرسەی ڕۆژنامەنووسی جوانە مەرگ (بژار عەلی بۆسکانی)یان کرد، ئەمەش دەقەکەیەتی:
سوپاس نامەیەک لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو بژار عەلی بۆسکانییەوە
هاوڕێیان و دۆستان، خوشک و برایان، بەرپرس و نوێنەرانی لایەنە حیزبی وحکومییە بەڕێزەکان و دەزگا ڕۆژنامەوانیەکان وخزمانی ئازیز …
بەشداری فراوان و بە پەرۆشی ئێوە لە رۆژی ناشتن و پرسەی جوانەمەرگی برامان (بژار عەلی بۆسکانی) خەم و پەژارەی خانەوادەکەمانی کەم کرد و ئارامی و دڵنەواییەکی گەورەی پێداین.
ئەو بەشدارییەی ئێوە وەک خۆشەویستی و وەفایەک بۆ کاکە بژار و خانەوادەکەمان، مایەی رێز و شانازی و سەروەرەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە هەرگیز لە بیر ناکرێت.
بەناوی بنەماڵەی کاکە بژاری جوانەمەرگەوە سوپاسی بێ پایانتان دەکەین کە لەو دوو رۆژە گەرمەدا هاوخەممان بوون و ئەرکتان کێشاو ماندووبوون لەگەڵماندا.
هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتی و هاوڵاتی و بەرپرسەی حیزب و حوکمی و خزمانی دەرەوەی وڵاتیش دەکەین کە بە هەر هۆیەک بێت نەیانتوانیووە بەشداری پرسەکە بکەن و لە ڕێگای تەلەفون و نامەوە بەسەریان کردووینەتەوە یان لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە .
هیوادارین کەس ئازاری وا نەجێشێت و هەمووان لەش ساغ و سەلامەت بن و وڵاتمان وبەتایبەتی شاری سلێمانی لە ئارامیدا بژی ..
جوتیار عەلی بۆسکانی
بەناوی بنەماڵەی جوانەمەرگەوە
٢٣ ی تەموزی ٢٠٢٢