کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا و سەنتەری میترۆ کۆبونەوە




ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لەگەڵ (سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان) کۆبوونەوە بۆ ئاشنابوون بە پانتایی کاریی میدیایی لە هەرێمی کوردستان و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕوبەڕوی ڕۆژنامەنووسان و ناوەندە میدیاییەکان و لە ناویشیاندا میدیای ئەلیکترۆنی (ئۆنلاین) دەبنەوە و هەروەها ئەوەی خانمانی ڕۆژنامەنووس لە هەراسانکردنی سێکسی ڕوبەڕوی دەبنەوە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ برەودان بە ئازادیی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەوانیی پیشەگەرانە و لە نێوەدەشدا بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی نادروست. ئازادیی میدیایی کۆڵەکەی کۆمەڵگا و حکومەتی کراوە و شەفافە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە خۆجێیی و نێودەوڵەتیەکان بۆ دڵنیاییدان لەوەی #ڕۆژنامەنووسان و ناوەندە میدیاییەکان دەتوانن کاری خۆیان بکەن بە بێ ڕوبەڕوبوونەوەی جیاکاریکردن بە پاڵنەری سیاسی یاخود ترس لە تۆقاندن و تۆڵە لێسەندنەوە. 


AM:11:59:27/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌