میترۆ: هەواڵی درۆ ترسناكترین هەڕەشەیە بۆ سەر حەقیقەت و ئازادی میدیا




میترۆ، سلێمانی: سەنتەری میترۆ رایگەیاند میدیای فەرمی و ووتەبێژی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەر بیانەوێت دەتوانن فاكتەری بەهێزبن بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی هەواڵی چەواشەكارانە لە رێی پێدانی زانیاری راست و هەمئاهەنگی رۆژانە لەگەڵ میدیای راستگۆو پیشەیی.

هەژان خالید توێژەر لە سەنتەری میترۆ، لە خولی راهێنانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكانی حكومەت لە سلێمانی كە لە چوارچێوەی پرۆژەی(بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، بەرێوەدەچێت ووتەیەكی پێشكەش كرد.

هەژان ووتی "میترۆ كاتێك پرۆژەیكی لەم شێوەی رادەگەیەنێت دڵنیایە كە میدیاكان و بەشی میدیا فەرمانگەكان و ووتەبێژی رەسمی دەتوانن فاكتەر بن بۆ كەمكردنەوەی دیاردەكانی زانیاری ناراست و هەواڵی چەواشە" وتیشی " زانیاری راست مافی مەدەنی خەڵكە بەردەوامبوونتان لە هەمئاهەنگی لەگەڵ میدیاكان و دەركردنی بەیاننامەی پر زانیاری گرنگن تا هاوڵاتیانی لێ بێبەش نەبێت لەم مافە" جەختیكردەوە " هەواڵی ساختە دیاردەیەكی جیهانییە، ترسناكترین هەڕەشەیە بۆ سەر حەقیقەت و ئازادی میدیا، هەولێكیشە تا پیشەی ئەوانە لاواز بكات كە بەدوای راستیدا دەگەڕێن و راستی بڵاودەكەنەوە"
لەم خولەدا راهێنەری بەتوانا خدر دوملی وانەكان پێشكەش دەكات و تیایدا تێشك دەخاتە سەر گرنگترین ئەركەكانی ووتەبێژەكان و بەشی میدیای بەرێوەبەریەتییكانی حكومەت و چەند تەوەرێكی گرنگی ئەم بوارە.

لە رۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا لە 22ی نیسانی ئەمساڵ سەنتەری میترۆ بۆ رووبەرووبونەوەی دیاردەی میدیای چەواشەكار و هەواڵی درۆیینە و زانیاری ساختە، هۆشیاركردنەوە لە  مەترسییەكانی ئەم دیاردەیە #كەمپینی_دژە_چەواشە، كە ئامانجی (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان).

#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign



PM:12:05:27/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌