سەنتەری میترۆ ئیدانەی ڕێگری لەڕووماڵی کەناڵی ئێن ئاڕتی دەکـات



سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنووسان ئیدانەی ڕێگری کردن لە ڕووماڵی کەناڵی ئێن ئاڕتی دەکات لەکاتی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ هەواڵ وزانیاریەکانی خۆپیشاندانەکانی نێو پەرلەمانی عێراق.
زیاد ئیسماعیل پەیامنێر کەناڵی ئێن ئاڕتی لە بەغدا بە میترۆی ووت"بەداخەوە شەو ٢٧ مانگ لەکاتی رووماڵکردنی خۆپیشاندەران لەناو باڵەخانەی پەرلەمان ئەو فەوجەی کە کوردن پاسەوانی پەرلەمان دەکەن لە روماڵی کاتژمێر 9 ی کەناڵی NRT  لەکاتی راستەوخۆ رێگریان لێکرددین بە شێوازێکی ناشیرن مامەمەڵەیان لەگەڵ کردین کۆمەڵێک قسەی نەشیاویان پێگوتین  لەکاتێکدا ئێمە ھیچ شتێکی نایاسایمان نەکرد بوو تەنھا روماڵی ئەو رووداوەمان دەکرد کە خۆپیشاندەران ھاتونەتە ناو پەرلەمانی عێراق  کەچی دوور لە ھەموو بنەمایەک مامەڵەیان لەگەڵ کردین و لەو شوێنە دەریان کرددین پەلاماری کامێرایان داو ئامێری لایڤ ستریمەکەیان لێ بردین".
سەنتەری میترۆ لە کاتێکـدا ئیدانی ئەم کارەی پاسەوانانی پەرلەمانی عێراق دەکـات و داوادەکات لەدەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێگری بکـەن لە دووبارە بونەوەی ئەم جۆرە ڕوداوانـە و وەک چۆن ڕۆژی ڕابردوو لە هەڵوێستێکی جوانیان داوایی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانیان کرد بەو جۆرەش ڕۆژنامەنووسان ببپارێزن و ئازادی کار کردنیان بۆ فەراهەم بکەن.

 


PM:12:07:29/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌