کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی مافێکی دیکەی بە ناوی "مافی مرۆڤ بۆ ژیان لە ژینگەیەکی تەندروست" پەسەند کرد. سکرتێری کۆمەڵەکەش پەسەندکردنی ئەو مافە بە "مێژوویی" ناو دەبات.
ئەمڕۆ هەینی 29 ی تەمموزی 2022، كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لە نیویۆرک کۆبوەوە و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا له‌سه‌ر مافی مرۆڤ بۆ ژیان له‌ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستی به‌رده‌وام، بەگوێرەی بڕیارەکەش داوا لە ده‌وڵه‌تان دەکرێت كه ژینگه‌ی خاوێن و ته‌ندروست بكەنە مافی هه‌مووان له‌هه‌مو شوێنێك.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌و ده‌نگدانه‌ی به‌بڕیارێكی مێژویی و ناوبرد و وتی، "په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بڕیاره ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه و هانی هه‌موو ده‌وڵه‌تانیش دەدەن كه ژینگه‌ی خاوێن و ته‌ندروست بكرێته مافی هه‌موان له‌هه‌موو شوێنێك".
له‌ده‌نگدانه‌كه‌ی ئەمڕۆدا 161 ده‌وڵه‌ت پشتیوانی بڕیارەکەیان کرد، هیچ ده‌وڵه‌تێك دژ نه‌بو، به‌ڵام هەشت ده‌وڵه‌ت بێلایه‌نییان هه‌ڵبژارد كه ئه‌وانیش بریتی بوون له چین، روسیا، بیلاروسیا، كه‌مبۆدیا، ئێران، سوریا، قیرغستان و ئه‌سیوبیا.